لووت بەرزی ولەهەوادا ژیان،یان دابەزین بۆ ئاستی میللەت...!

قوتابخانەیەک گەشتێکی سەیرانی بەهارەی بۆ خوێندکارە گەنجەکانی ڕێکخست
لە ڕێگادا  تونێلێ هە بوو کە شۆفێری پاسەکە  هەموو ساڵێک  بۆسەیرانی خوێندکارەکان دەبو بەناویا تێدەپەڕی .. بەرزییەکەی 4 مەتر لەسەری نووسرابوو.
شۆفێرەکە ئەمەی باش دەزانی بۆیە نەوەستا، چونکە بەرزی پاسەکەش چوار مەترکەمتر بوو
بەڵام سوپرایزەکەی ئەمجارە زۆر گەورە بوو،  پاسەکە  بەر بنمیچی تونێل کەوت  دەنکی خشان وبەریەک  کەوتنە لەناوەوە یەکجار گەورە بوو پاش خشان پاسەکە لە ناوەڕاستیدا گیر بوو، ئەمەش وایکرد منداڵەکان هاواربکەن لە ترس و دڵەڕاوکێدا بوون.
شۆفێری پاسەکە پرسی؛
ساڵانە بەبێ هیچ کێشەیەک هەربەم پاسە بەم تونێلەدا تێدەپەڕین ، کەواتە ئەمساڵ چی ڕوویدا؟
کۆمەڵێکی زۆر ئۆتۆمبیل لەهەردووسەری تونێڵ ڕاواسران و شۆفێرەکانیان هاتن بەدەنگ شۆفێری پاسەکە وە .
پیاوێک لەناو خەڵکەکە وەڵامی دایەوە: پێش ماوەیەک  ڕێگاکە قیرتاو کراوە، بۆیە ئاستی شەقامەکە کەمێک بەرزبووەتەوە..
کابرا یەک هەوڵیدا هاوکاری بکات بە بەستنەوەی پاسەکە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بۆ ئەوەی بیکێشێتە دەرەوە، بەڵام هەمووجارێک پەتەکە دەپچڕا بەهۆی گیربوونی پاسەکە  بەبنمیچی  تونێلەکەوە... هەندێک پێشنیاریان کرد ئۆتۆمبێلێکی بەهێزتر بهێنرێت بۆ ئەوەی پاسەکە ڕابکێشێت، هەندێکیش پێشنیاری هەڵکەندن و شکاندنی قیرەکەیان کرد !
لە نێوان ئەم پێشنیارە جیاوازانەدا، کە سەخت و بێ کەڵک دەردەکەوتن، یەکێک لە خوێندکارەکان لە پاسەکە دابەزی ووتی: چارەسەرم هەیە!

بەشۆفێرەکەی ووت : مامۆستا ر ساڵی ڕابردوو وانەیەکی پێداین و پێی گوتین" دەبێت لە ناو خۆماندا ئەو لووتبەرزی و خۆبەزلزانین و ڕق و خۆپەرستی و تەماحە لاببەین کە وامان لێدەکات لەبەردەم خەڵکدا بە پووچ و فوتێکراودەربکەوین ، دەنێ قەبارەی ڕۆحمان بگەڕێینەوە بۆ ئەو سنوورە سروشتییەی کە لەسەری دروست بووین، تا بتوانین بەناو تەنگوچەڵەمەی  ئەم جیهانەوە تێپەڕین"
ڕەنگە ئەگەر ئەم قسانەی مامۆستا لە سەر پاسەکە جێبەجێبکەین و کەمێک هەوا لە تایەکانی دەربهێنین، لە بنمیچی تونێلەکە دابەزیت و بە سەلامەتی تێبپەڕین.
 
هەمووان سەرسام  بوون بەو بیرۆکە نایابەی خوێندکارەکە،  کە پڕ بوو لە ڕاستگۆیی و باوەڕ و ڕاستی.

بەڵێ  هەوا کەم کرایەوە لەتایەکان تاپەستانی هەوا لەهەموو تایەکانی پاسەکە دابەزێندرا وپاسەکە لەبنمیچی تونێلەکە  بەربوو، وەپاسەکە  بە سەلامەتی تێپەڕی..
ڕاستە دەسەڵاتی دوژمنەکانمان کێشەی زۆریان بۆ دروستکردوین ،بەڵام هەندێک لە کێشەکان لە خۆماندایە  .. بۆیە با هەوای لووتبەرزی و بێهودەیی لە ناو خۆماندا دەرکەین و باڵەکانمان داگرین و یەکتر لەئامێزی ڕێزوخۆشەویستی بگرین  تا بە ئارامی بەم دونیایەدا تێپەڕین.