كه‌ركووك.. خولێكی تایبه‌ت به‌ مه‌قام ده‌كرێته‌وه‌

به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركووك پێشه‌نگی فێربوونی هونه‌رمه‌ندانه‌ بۆ هونه‌ری مه‌قام، ئه‌مساڵیش خولێكی مه‌قام بێ به‌رانبه‌ر بۆ مه‌قامدۆستان ده‌كرێته‌وه‌.
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، "(عومه‌ری بۆ مه‌قامات) خولێكی مه‌قام بێ به‌رانبه‌ر به‌هاوكاری سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی مه‌قام ده‌كاته‌وه‌".

زیاتر هاتووه‌، "خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستای مه‌قام مامۆستا (عومه‌ر درێژ) ده‌درێته‌وه‌، بڕیاره‌ له‌ یه‌كی ئه‌یلوول ده‌ست به‌ خوله‌كه‌ بكرێت".

باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌ر فێرخوازێك ئاره‌زووی فێربوونی مه‌قامی هه‌بێت، ده‌توانێ پێوه‌ندی به‌م به‌م ژه‌ماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ بكات بۆ ناو تۆماركردن (07501306998 - 07512436427).

شایانی باسه‌ ڕۆژی 11ی ئاداری هه‌موو ساڵێك له‌ شاری كه‌ركووك به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌و شاره‌، دیداری عه‌لی مه‌ردان به‌ناونیشانی (دیداری كه‌ركووك بۆ مه‌قام) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هونه‌ر پێناسه‌ی گه‌لانه‌، هه‌موو گه‌لێكیش پێویسته‌ ڕه‌سه‌نایه‌تی و فۆلكلۆری خۆی بپارێزێت و رێزی لێ بگرێت. بۆیه‌ هه‌میشه‌ گۆرانییه‌ ره‌سه‌ن و فۆلكلۆرییه‌كان به‌ زیندوویی له‌ ویژدانی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌وان كاتێك گۆرانییان گوتووه‌، ئێش و ئازار و كۆڤانی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان چڕیوه‌، ده‌نگه‌كانیان ئاوێزانی ئه‌نفال و شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و فیداكاری بووه‌، بۆیه‌ ئه‌و گۆرانییانه‌ ئه‌گه‌ر ون بن، واته‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و خوێنی شه‌هیدان و ئازاری میله‌تێك ون ده‌بێت.

 

سەرچاوە: wishe