كۆڕی ناساندنی بەرگی یازدەمینی كتێبی خۆم و ئەستێرە گەشەكان بەڕێوەچوو

 

 

 

ئا: هەردی رەسوڵ

 

ئێوارەی رۆژی 30/ تشرینی دووەم /2024 لە هۆڵی لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی كورد، لە رێورەسمێكی شایستەدا، ناساندن و دابەشكردنی كتێبی(خۆم و ئەستێرە گەشەكان)ی نووسەر(نەجمەدین عەزیز سمایل) بەرگی یازدەمین بەڕێوەچوو.
ئەم كتێبە بیبلۆگرافیایەكی تایبەتە بە بەسەركردنەوەی ژیاننامەی سەدان نووسەر و شاعیر و ئەدیب و هونەرمەندانی كوردستان، لە هەرچوار پارچەی كوردستان بە بێ جیاوازی، دوای ناساندن و گفتوگۆكردن، كتێبەكە بەسەر ئامادەبووان دابەشكرا.

سەرچاوە : کوردستانی نوێ