كۆمەڵە شیعری (من ئۆرژیناڵم) بڵاودەكرێتەوە

بەسپۆنسەری مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان و بەهاوكاری بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، نوێترین كتێبی كۆمەڵە شیعری داستان بەرزان بەناوی (من ئۆرژیناڵم) بڵاودەكرێتەوە.
لەمەراسیمەكەدا ڕێبوار سیوەیلی ڕاڤەی شیعرەكان دەكات و گۆران نامیق دەیخوێنێتەوەو بەهاوبەشی پێرفۆرمانس (گۆران سەرگەلویی-كۆریۆگراف، دییە سەلام-پێرفۆرمێر) بەڕێوەدەچێت و (بەشدار ئەحمەد) بەئامێری چەلۆو (ئەركان عەبدولقادر) بەسەنتور بەشداریدەكەن.
مەراسیمەكە سەعات (6)ی ئێوارەی ڕۆژی 27-8-2022 لەپەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

 

سەرچاوە: galawej