كچە یوتیوبەرێكی كورد لەگوندێكی كەركوك كورتە فیلمی پەروەردەیی بەرهەمدەهێنێت

كچێكی كورد لە گوندێكی سنووری كەركوك، منداڵانی گوندەكەی كۆ دەكاتەوە و لە رێگەی مۆبایلەكەیەوە كورتە فیلمی پەروەردەیی بەرهەم دەهێنێت و لە پلاتفۆڕمی یوتیوب بڵاویاندەكاتەوە.

 ئەو كچە یوتیوبەرە دەڵێت بەرهەمهێنانی ئەم كورتە فیلمانە جگە لەوەی سوودی پەروەردەیی هەیە، هاوكات منداڵانی گوندەكەشی پێ دڵخۆش دەكات.