سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ر دانا كه‌ریم، به كورته فیلمی (كچی با) له فێستیڤاڵی كورته فیلمی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ستهێنا.
فێستیڤاڵی كورته فیلمی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان كه له‌رۆژانی 21-23/9/2022، له شاری سلێمانی به‌به‌شداری 48 كورته فیلم به‌ڕێوه‌چوو، له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فێستیڤاڵه‌كه‌وه خه‌ڵاتی باشترین فیلم درا به به كورته فیلمی (كچی با).
له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه، هونه‌رمه‌ند دانا كه‌ریم وتی: كورته فیلمی كچی با به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبییری به‌شی سینه‌مای سلێمانییه و ساڵی 2021 به‌رهه‌مهاتووه.
دواتر له‌باره‌ی بایه‌خی فێستیڤاڵی له‌و جۆرهوە، وتی: هه‌موو كارێكی هونه‌ریی بۆ بینه‌ر دروست ده‌كرێت به تایبه‌تی هونه‌ری سینه‌ما كه بینه‌ر زۆر زیاتر ئاوێته ده‌بێت له‌گه‌ڵ كاره‌كه، بواری به‌یه‌كگه‌یشتنی بینه‌ر و كاره‌كه له هۆڵی سینه‌ما و سكرینهكهیهتی بۆیه سازكردنی فێستیڤاڵ بوارێكی گه‌وره ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ سینه‌ماكاران كاری جیاواز ببین و تێكه‌ڵ بن به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی داهاتووشی، دانا وتی: بۆ پڕۆژه‌ی داهاتوو، ئێستا له قۆناغی نووسینی كاری تازه‌م بۆ ئاماده‌بوون بۆ دروستكردنی فیلمێكی نوێ كه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌م.
سەرچاوە: knwe