كتێبی "100ڕۆژه‌ی شۆڕشی ژینا" له‌لایه‌ن عه‌لی بوداغی رۆژنامه‌نووس و چالاكی سیاسی، سه‌رپه‌رشتی كراوه و كتێبێكی سیاسی- شیكارییه و 22 وتار و وتووێژ و لێكدانه‌وه‌ی سیاسیی له‌خۆی گرتووه له‌باره‌ی شۆڕشه‌كه‌وه، به‌رهه‌مه‌كه له دووتوێی 200 لاپه‌ڕه‌دا له‌لایه‌ن به‌شی چاپه‌مه‌نی و بڵاوكراوه‌كانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه، چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
عه‌لی بوداغی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه به‌بۆنه‌ی 100 ڕۆژه‌ی شۆڕشی ژیناوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كتێبێكی سیاسی- شیكارییه، 22 وتار و وتووێژ و لێكدانه‌وه‌ی سیاسیی له‌خۆ گرتووه، به مه‌به‌ستی شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی شۆڕشی ژینا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، وێناكردنی دووره دیمه‌نه‌كانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده كراوه.
ئه‌و گوتی، له‌و كتێبه‌دا هه‌وڵ دراوه له دووتوێی چه‌ند وتار و توێژینه‌وه‌یه‌كدا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بدرێته‌وه كه ئایا به‌ستێنه سیاسی، مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شۆڕشی ژینا چین؟ ده‌سكه‌وته‌كانی تا ئێسته‌ی شۆڕشی ژینا چی بوون؟ ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و شۆڕش و كه‌مایه‌سییه‌كانی كامانه‌ن؟
''شۆڕشی ژینا له نێوان چه‌ند فاقێتیی ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه، ترسی ناوه‌ندگه‌ره‌كان و داهاتووی سیاسیی ئێران‌دا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ رۆڵی كوردستان له شۆڕشی ژینادا چی بووه و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی كورد له ئێران له پاش ئه‌و ڕاپه‌ڕینه، ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كاریگه‌ریی دیاسپۆرا له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا چی بووه، نه‌بوونی ئه‌لته‌رناتیڤ چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا داناوه.'' بوداغی وای گوت.
له‌و كتێبه‌دا هه‌وڵ دراوه له گۆشه‌نیگای جیاواز و جۆراوجۆره‌وه، گه‌نگه‌شه‌ی ئه‌و باس و بابه‌تانه بكرێت و له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رچاوڕوونیی پتر بدرێت كه ئاسۆ و دووره دیمه‌نه‌كانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه، چۆن لێك ده‌درێته‌وه.
ژینا ئه‌مینی كچێكی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز بوو له ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان كه له ڕۆژی 13ی ئه‌یلوولی 2022 له تاران به بیانووی نه‌گونجاویی حیجابه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ڕه‌وشتی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به‌ھۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه دوای سێ ڕۆژ، له 16ی ئه‌یلوولی 2022، له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرا له تاران كۆچی دوایی كرد, له‌دوای شه‌هیدبوونی ژینا ئه‌مینی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی فراوان له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووه و تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه.
سەرچاوە: wishe- ئاسان محه‌مه‌د