له رێوڕسمێكدا له شاری هه‌ولێر كه له هۆتێلی چوارچرا به‌ڕێوه چوو، به‌ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانی كورد و عه‌ره‌ب، پێنجه‌مین كتێبی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس له ژێر ناوی (گرنگی ده‌ق له پرۆسه‌ی نمایشی شانۆیی و چه‌ند بابه‌تێكی تر) بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس ئه‌مڕۆ بۆ "وشه" رای گه‌یاندووه، كتێبی (گرنگی ده‌ق له پرۆسه‌ی نمایشی شانۆیی و چه‌ند بابه‌تێكی تر) له 168 لاپه‌ڕه‌ی مامناوه‌ند پێكهاتووه، به سپۆنسه‌ری حهوتهمین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، نه‌خشه‌سازی و به‌رگ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند شاهین نهجهمهدینهوه كاری بۆ كراوه".
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه كامه‌ران حاجی ده‌ڵێت، پێم باش بوو ئه‌م كتێبه پێشكه‌ش به رۆحی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردووی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا بكه‌م، چونكه هه‌رده‌م خۆم به‌قه‌رزاری ئه‌و زاته ده‌زانم، كتێبه‌كه چه‌ندان بابه‌تی شانۆیی هه‌مه‌چه‌شنی وه‌رگێڕاو له خۆ ده‌گرێت، له هه‌مان كاتدا بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و شانۆگه‌رییانه نووسیوه كه نمایشهكانیانم بینیوه، وه‌ك شانۆكارێك نه‌ك ڕه‌خنه‌گری شانۆ ".
له كۆتادا گوتی، سوپاس بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی هاوكار و پاڵپشتم بوون بۆ به‌چاپگه‌یاندنی ئه‌م كتێبه، به‌تایبه‌تی مامۆستا هیوا سوعاد، مامۆستا شاهین نه‌جمه‌دین، كاك فه‌یسه‌ڵ شێخانی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ژیانم سه‌یران.
كتێبه‌كه به تیراژی (500) دانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان، ژماره‌ی سپاردنی (1065) ساڵی 2022 پێ دراوه، له هه‌ولێر له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات چاپ كراوه.
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس له ساڵی 1965 له شارۆكه‌ی رواندز له دایك بووه، له ساڵی 1993 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای به‌شی شانۆی ته‌واو كردووه و له ساڵی 2007 كۆلیژی هونه‌ری له مووسڵ ته‌واو كردووه. چوار كتێبی به‌ناوه‌كانی (ته‌خته‌ی شانۆ، شانۆی قوتابخانه‌یی، له‌گه‌ڵ شانۆدا، قه‌یرانی شانۆ له نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و شانۆكاران) چاپ كردووه. ئێسته‌یش دوو كتێبی تریشی ئاماده‌یه بۆ چاپكردن و به به‌رده‌وامیش له بواری شانۆ و دراما له گۆڤاره‌كان و رۆژنامه‌كان ده‌نووسێت.
سەرچاوە: wishe- وشیار ئەحمەد ئەسوەد