بۆیەكەمجار شاعیرێكی كورد لەبەرهەمێكی هونەری هونەرمەندی بەناوبانگ و دیاری عێراق و عەرەب (كازم ساهیر)، بەدەقێكی شیعری بەشداری بكات.
لەچەند ڕۆژی ڕابردووداو لەبەرهەمێكی ڕیكلامیدا بۆ كۆمپانیای ئاسیا سێل، هونەرمەند (كازم ساهیر) لەگەڵ دەقە عەرەبیەكەی، دەقێكی كوردی شاعیر (ئەحمەد محەمەد) لەڕیكلامەكەدا بەكاردەهێنێت، لەباری ئەم بەرهەمە لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی گەلاوێژ، ئەحمەد محەمەد-ی شاعیر باسی لەوەكرد كە كازم ساهیر بۆ ڕیكلامەكەی داوای دەقێكی كوردی لەناوبراو كردووەو دوای نووسین و ناردنی تێكستەكەش، لەیەكێك لەوڵاتانی دەرەوەی عێراق لەڕۆژی تۆماركردن و كلیپكردنی بەرهەمەكە لەگەڵ قەیسەر یەكتریان بینیوەو هەروەك لەگرتەیەكی ڤیدیۆیشدا دەردەكەوێت (كازم ساهیر) پێشوازییەكی گەرمی لەشاعیر كردووەو خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە دەربڕیوەو دەستخۆشی دەقەكەی لێكردووەو سەرسامی خۆی بەشیعرەكەی شاعیر دەبڕیوەو پێیوتووە ئافەرین ئافەرین.. دەستخۆش دەستخۆش.
پێشتریش ئەحمەد محەمەد-ی شاعیر لەساڵی 2007 لەوڵاتی سوید هونەرمەندی بەناوبانگی فارس (داریوش)ی بینیبوو، كە دەنگدانەوەیەكی زۆری لەمیدیا كوردی و فارسییەكاندا هەبوو.
ئەحەمەد محەمەدی شاعیر ساڵانێكی زۆرە شیعر دەنووسێت و تا ئێستا چەندین دیوانی شیعری بڵاوكردۆتەوەو ژمارەیەكی زۆر لەهونەرمەندانی كورد شیعرەكانیان كردووەو بەگۆرانی و چەندین جاریش لەبەرامبەر كارەكانی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
سەرچاوە: galawej