عەبدوڵا کەریم مەحمود
لە ساڵی ١٩٩٠ ( سوبحی عەلی خەلەف )ی لێپرسراوی حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی و( ئەبو عەلاو ) ی بەڕێوەبەری ئەمنی بەعسی شیمال ،لە سیناریۆیەکدا :
بە هاماهەنگی ( بەڕێوەەبەری شارەوانی هەولێر و ئەمانەی عامەی بەلەدیات و چەند لایەنێکی تر ).
پرۆژەی خاپوورکردنی قەڵای هەولێر**یان دانا.
بۆ ئەوەی ، بە قوڵایی ١٠)مەتر، چواردەوری قەڵا ، بە ،خانووەکانی سەر قەڵاوە ، بە شۆفڵ بڕوخێنن.
مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف ، سەرپەرشتیاری هەڵمەتێکی فراوانی ، دژ بە روخانی قەڵای هەولێرکرد ، ئەو و هاوکارەکانی ، چەند بروسکەو راپۆرت و یاداشتیان نوسی بۆ،سەدام حسین و دەزگا بەرپرسەکانی حکومەتی عیراق:
( لەسەر بەهای شوێنەواری گەورەیی قەڵایەکە و نارەزاییان دژ بە رووخانی قەڵاکە دەربڕی ، بۆ ئەوەی ، ئەو پرۆژەو سیناریۆیەی سەرانی بەعس و دام و دەزگا کارتۆنیەکەی حوکمی زاتی ، نەتوانن قەڵاکە خاپوور بکەن).
دوکانەکەی عەلی بۆسکانی ) )
رۆژێک عەبدولرەقیب یوسف لە دوکانەکەی( ئەحمەدی حەلوچی)، لە بازاڕی (عەسری )،دانیشتبوو، لەو کاتەدا (بەختیاری کوڕی ئەحمەدی عەسری )، دوو کەسی لە دوکانەکەی (شیخ سەعیدی نزارە )بینی ،سەرقاڵی کرینی کەرەستەی کەلەپووری دەگمەن بوون ، بە عەبدولرەقیب ی وت :
- -ئەودووکەسە ،یەکێکیان وەزیرە، بەڵام ئەوی تریان ناناسم،
دواتر وەزیرەکە و هاوڕێکەی هەنگاویان ، بەرەوە سەرەوەی بازارەکە نا ، عە بدولرەقیب ، هەموو بیرو هۆشی لە لای قەڵاکەی هەولێر بوو ،چاوی بڕیبوە هەنگاوەکانی وەزیرو هاوڕێکەی ، خەمی بوو ،چۆن بگات هەنگاوەکانیان ، هەردووکیانی بینی خۆیان کرد بە دووکانەکەی (عەلی بۆسکانی )دا.
عەبدولرەقیب بە خێرایی خۆی گەیاندە لایان ،لەوێ زانی ئەو کەسەی لە گەڵ وەزیردایە (بەهادین ئەحمەد ) ی سەرۆکی مەجلیس تەنفیزی ناوچەی حوکمی زاتی یە .
لەو کاتەدا عەلی بۆسکانی رووی کردە وەزیرو سەرۆکی حوکمی زاتی کوردستان و پێ ی وت :
-ئەمە عەبدولرەقیب یوسف ی شوێنەوار ناسی کوردە ، بۆ پاراستنی شکۆی شوینەوارەکانی کوردستان ، بە قوڕگی شیردا دەچێت .
عەبدولرەقیب بە بەهادین ئەحمەدی سەرۆکی حوکمی زاتی وت :
-من راپۆرتێکی ١٥ لاپەڕەییم . بۆ تۆ و چەند لایەنێکی
ترناردوە ، بۆ وەڵامی منت نەداوەتەوە؟
عەدنان داود سلیمان العبیدی وەزیری حوکمی محلی و ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار ، چاوی بریبوە ،عەبدولرەقیب و گوێ ی لێ گرتبوو، بەکوردی قسەی دەکردو ناوبەناو وشەی عەرەبی، بەکار دەهێنا ،پێ کەنین گرتی .
سەرۆکی حوکمی زاتی ،بە قسەکان وهەڵویستە کانی عەبدولرەق،رەنگی تێک چوو ،هەستی بە لاوازی و بێ دەسەڵاتی وشەرمەزاری خۆی دەکرد، دەیزانی لە بەردەم بڕیارەکانی سەرەوەی خۆیدا ، چەند بێ دەسەڵاتە،هیج
وەڵامێکی پێ نەبوو
( شکۆی مێژوویی قەڵا )
لەو کاتەدا مامۆستا عەبدولرەقیب رووی کردە عەدنان سلێمان بە زمانی عەرەبی وتی
-قەڵای هەولیر ، شکۆی شوینەواری گەورەیی مێژوویی ئەم نیشتمانەیە، ئێوە بۆ بڕیاری خاپوورکردنتان داوە .
لەو کاتەدا عەدنان سلیمان وتی:
-اعگینی نوسخە من الرسالە و اعتبر المسالە منتهی من ها الساعە.
(واتا نمونەیەکمان لەو راپۆرتە ١٥ لاپەرەییە بۆ بهینە ، وابزانە لەم سەعاتەدا ،کۆتایی بە کێشەی قەڵا هاتووە)،
لەو کاتەدا عەبدولرەقیب ، دەستی کرد بە کیسەکەی بەردەمی داو وتی :
-کاک عەلی گیان ،بفەرموو ، ئەم راپۆرتەم بۆ بنێرە بۆ ئیستینساخ.
عەلی بۆسکانی ، بە خیرایی راپۆرەتە ( ١٥) لاپەرەیەکەی نارد و ئیستینساخیان کرد،عەبدولرەقیب نوسخەیەکی راپۆرتەکەی دا بە عەدنان داودی وەزیر .
دوای ئەوەوی وەزیر گەڕایەوە بۆ بەغداد ،دوای چەند رۆژێک ، بڕیاریک لە سەرۆکایەتی دیوانی سەرکۆماری عیراق دەرچوو :
-بۆ پاراستنی شکۆی مێژوویی قەڵا ، نابی قەڵای هەولێر دەسکاری بکرێت.
عەبدوڵلا کەریم مەحمود
سەرجاوە و پەراوێز
*قەڵای هەولێر : ناسراوە بە( قەڵات )، تەپۆڵکەیەکی بازنەیی رووتەختە ،لە ناوەڕاستی شاری هەولیرە ، لە کۆنەوە ناوەندی شاری هەولێر بووە، رووبەرەکەی ١٩٠، ١٠٢مەتر چوارگۆشەیە ، شوێنەوار ناسەکان ، مێژووی قەڵات دەگەڕیننەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان و هەزاران ساڵ پێش زاین ، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ قەڵای هەولێر خرایە لیستی میراتی جیهانی ، ویکپیدیا –قەڵای هەولێر .
** عەبدولرەقیب یوسف و هەینی قادر ،لە ساڵی ١٩٩٠ کتێبێکیان بە ناوی ( بەرگری کردنمان لە قەڵای هەولێر ) چاپ و بڵاو کردەوە، لە بارەی سیناریۆو پیلانی وێران کردنی قەڵاتەوە.
***عەدنان داود سلیمان العبیدی ،سیاسەتمەدارێکی عێراقی بوو ،لە ساڵی ١٩٣٧ لەقەزای خالس ی پاریزگای دیالە لە دایک بووە ، لە ١٩٧٩پارێزگای کەربەلابوو ،،بەڕیوەبەری گشتی نوسینگەی امانە سر قگر ی حیزبی بەعسی ئیشتراکی و راوێژکاری دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بوو، لە ١٩٨٣- ١٩٨٩وەزیری حوکمی محلی بوو، ئەم وەزیرە دوای ئەوەی مامۆستا عەبدولرەقیب ی ناسی ، چەند عاشق و پەرۆشی پاراستنی شکۆی شوێنەوارەکانی نیشتمانە ،رێزی هەموو پێشنیارو داواکارییەکانی دەگرت ، لە سەر داوای عەبدولرقیب ، پەرستگای دەربەندی بازیان و قەڵای کەرکوک ی لە وێران کردن رزگارکرد.
سەرچاوە : سپیمیدیا