به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ناوچه‌ی هۆتگارۆن، جۆرج مێرس و ژیرۆم چۆمێت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فۆنداسیونی دانیال مێتیران، له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌كانیان له هاوكاریی وپشتگیری گه‌لانی دنیا، له‌شاری تولووز له‌باشوری فه‌ڕه‌نسا، له هۆڵی كۆماری سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئێواره‌ی سێشه‌ممه 26ی نیسانی2022، به‌مه‌به‌ستی دۆستایه‌تی وپشتگیری له گه‌لی كورد، ئه‌وئێواره‌ییه‌یان له نمایشكردنی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی و فلیمێكی دۆكۆمێنتاری ته‌رخانكرد بۆ خه‌باتی گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر به تیرۆرستانی داعش.
ئه‌وئێواره‌یه له دووبه‌شدا به‌ڕێوه‌چوو پێشانگای فۆتۆگرافی به‌ناوی (سه‌مائه‌كه‌ن له نێوگووله‌كاندا)
به‌شییه‌كه‌م برێتێبوو له پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی به‌ئاماده‌بونی خاتوو (مریه‌م ئه‌شره‌فی) فۆتۆگرافی ئیرانی كه چه‌ندساڵێكه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌و پێشانگایه‌و چه‌ند جارێكیش سه‌ردانی كوردستانی كردوه وێنه‌كانی له نامیلكه‌یه‌كی جوان‌دا گرتكرتۆته‌وه‌و چاپیكردووه‌و كه‌وتۆته بازاڕی كتێبه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه كه ڕێكخراوی دانیال میتران ئه‌ركی چاپكردنی ئه‌و كتێبه‌و پێشانگاكه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆی خۆیان و هه‌رئه‌وانیش له زۆرشاری فه‌ڕه‌نساو ئه‌وروپا نمایشی ئه‌كه‌ن.
ئه‌وپێشانگایه برێتیبوو له خه‌باتی گه‌لی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان و ڕۆڵی ژنانی كورد له‌بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان به‌گشتی ئه‌ناسێنێت، ڕۆڵی شه‌ره‌ڤانانی ڕۆژئاوا‌و ڕۆڵی پڕسه‌روه‌ری و ئازایه‌تی ژنانی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ك ونمایشكردنی شێواره وێرانكراوه‌كانی شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و شه‌نگال له‌لایه‌كیتره‌وه، به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه له 39 وێنه‌ی ڕه‌شووسپی به بینه‌ران ئاشنا ده‌كات.
فلیمی دۆكیمۆنتاری (جه‌نگی كچان) به‌شی دووه‌م، نمایشكردنی فلیمی دۆكیمۆنتاری جه‌نگی كچان، به ئاماده‌بونی ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی ئه‌وفلیمه، خاتوو (میلێن سۆلۆیی) هه‌رخۆشی سیناروێكه‌ی نوسیوه و ماوه‌ی 53 چركه ئه‌خایانێت.
له‌پاریسه‌وه بۆ كۆبانێ له ڕۆژئاوا و له‌باكوری كوردستان و هه‌تا شه‌نگال له باشووری كوردستان، مێلێن به‌كامێراكه‌ی وێنه‌ی جه‌نگی كچان ئه‌گرێت، مێژوویه‌ك له‌خه‌باتی بێوچانی ئه‌و كچه‌قاره‌مانانه به جلوبه‌رگی پێشمه‌رگانه‌وه تۆمار ئه‌كات.
بێریڤان فیرات، چالاكوانێكی كورد، هه‌ڵگری پاسپۆرتی فه‌ڕه‌نسی، كوڕه‌كه‌ی كه‌مال له شه‌ڕێكدا دژی داعش شه‌هید بووه له عیراق، مێلێن له فلیمه‌كه‌یدا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌كات و مریه‌میش به كامێراكه‌ی وێنه‌ی ئه‌گرێت بۆ پێشانگاكه‌ی.
له فلیمی جه‌نگی كچاندا، مێلێن خۆی ئه‌گه‌یه‌نێته ناوچه‌ی شه‌نگال و ناوچه‌یه‌كی وێران و كاولكراووبه‌جێماوی مێژوو، به درێژی وێنه‌ی ناوچه‌ی شه‌نگال و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌گرێت و چاوپێكه‌وتن و شایه‌تی ئێزیدیه‌كان كۆئه‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی فه‌رمان و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی ئێزیدیه‌كان وبردنی ژن و كچه‌كانیان بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنیان و فرۆشتنیان له نێوان خۆییاندا.
مێلێن سۆلۆیی، له‌و فلیمه‌دا به یارمه‌تی شایه‌تی ژن وپێاوه به‌ته‌مه‌نانه كه له‌كاتی هێرشی داعشدا له شه‌نگال بوون، تیشكئه‌خاته‌سه‌ر ئه‌وهێرشه دڕندانه‌یه‌یی داعش‌و له زوومی كامێراكه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی سینه‌ماتۆگرافی شاره‌زایانه، ڕووداوه‌كان ئه‌گێڕێته‌وه.
له‌وفلیمه‌دا ئێزیدیه‌كانی دانیشتووی شه‌نگال و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌چاوی پڕگریانه‌وه،شایه‌تی له‌وڕۆژه‌ڕه‌شه‌ئه‌ده‌ن رۆژی فه‌رمان، باس له راكردنی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌كه‌ن، باس له چۆڵكردنی ناوچه‌كه ئه‌كه‌ن بۆچه‌كداره‌كانی داعش و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كامێرای میلێن وێنه‌ی شوێنه‌واری دراماتیكی شار‌و گونده وێرانه‌كان نیشان ئه‌دات.
یه‌كێك له شایه‌ته‌كان باس له‌وه ئه‌كات كه پاش ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وكاره‌ساته دووباره پێشمه‌رگه‌كانی پارتی به‌یاوه‌ری هێزی سه‌ربازی عیراقی، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆناوچه‌ی شه‌نگال، به‌ڵام ئێزیدیه‌كان ڕێگایان لێ‌گرتوون وپێیان ڕاگه‌یاندوون كه ئێمه ئێوه‌مان ناویت و بگه‌ڕێنه‌وه، به‌چاویگریانه‌وه ڕووداوه‌كان ئه‌گێڕنه‌وه، ئه‌ڵێت پاشئه‌وه‌ی له‌كاتی هێرشه‌كانی داعشدا ئێمه‌یان جێهێشت ئیستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌رله‌و فلیمه دۆكیمۆنتاریه‌دا، یه‌كه‌كانی به‌رگری گه‌ل ئه‌بینرێت كه له‌نزیكه‌وه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دان،په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌یان هه‌یه‌و هاوكاریان ئه‌كه‌ن له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا.
كامێرای ئه‌و فلیمه ئه‌چێته ناوخێمه‌ی ئه‌و كه‌مپانه‌ی باشوری كوردستان كه تائێستا به‌سه‌دان ئاواره‌ی ئێزیدیه‌كانی تێدایه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان، هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌شیان وه‌ك خۆیان شایه‌تی ئه‌ده‌ن، تائێستا زۆربه‌ی زۆری شاروگونده‌كانیان ئاوه‌دانه‌كراونه‌ته‌وه‌و هه‌روا به كاولی و وێرانی به‌جێماون، هۆكارێكی ترله نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان ترسی هێزه‌كانی توركیایه بۆ ناوچه‌كه‌یان به بیانوی گه‌ڕان به‌دوای هێزه‌كانی، (پ.ك.ك) و یه‌كه‌كانی به‌رگری گه‌ل.
هه‌رله‌م فلیمه‌دا ژیانی ڕۆژانه‌ی گه‌ریلاژنه‌كان نیشانده‌دات له چیای قه‌ندیل.
ئه‌و ئێواره‌یه به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڕێوه‌چوو، دوای ته‌واوبوونی فلیمه‌كه خاتو میلێن سۆلوی ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌كه ، زیاتر باسی له چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی فلیمه‌كه‌یكرد،هه‌رله‌ودیمانه‌یه‌دا مریه‌م ئه‌شره‌فی فۆتۆگرافی ئێرانی كه له به‌ریتانیا ئه‌ژی و ژیرۆم چۆمێت به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی فۆنداسییونی دانیه‌ل میتران (فره‌نس لیبێرتێ) و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌نی دیموكراسی كورد له فه‌ڕه‌نسا به‌شدارییان كرد، پاش باسێكی كورت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی ئه‌و فلیمه و ئاماده‌كردنی ئه‌و پێشانگا فۆتۆگرافییه، بینه‌ران به‌سه‌رنجوپرسیاره‌كانیان باسه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندكرد.
له شوێنێكی‌تردا میلێن سۆلوی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی ئاوا زۆر بۆ بینیینی فلیمه‌كه‌ی و ڕایگه‌یاند كه له 7ی مانگی مایسی داهاتوودا ،فلیمه‌كه‌ی له كاناڵی 7ی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ڵمانی (ئاڕتێ) نمایشئه‌كرێت، پێشانگا فۆتۆگرافییه‌كه‌ش بۆ هه‌فته‌یه‌كی تربه‌رده‌وامئه‌بێت، جێگای باسه كه پێشانگاكه به‌شێكی له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا بوو به‌شێكی تری له باخچه‌ی سه‌ربه‌و هۆڵه نمایشكرابوو.
هه‌رله‌وئێواره‌یه‌دا، په‌یامنێری پوكمیدیا ئاماده‌بوو، به‌شداریكرد له‌و دییمانه‌یه‌دا، خاتو میلێن به پوكمیدیای ڕایگه‌یاند، كه خۆشحاڵ ئه‌بێت فلیمه‌كه‌ی له سلیمانی نمایشبكرێت هاوكات مریه‌م ئه‌رشه‌فیش ئاواته خوازیخۆی ڕاگه‌یاند بۆ نمایشكردنی پێشانگاكه‌ی له كوردستان و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌بۆكوردستان بۆ ئامادكردنی پێشانگایه‌كیترله كه‌مپه‌كانی ئێزیدی و ئاواره‌كانی ڕۆژئاوا، له‌باشووری كوردستان.
سەرچاوە: pukmedia