بە بەشداری چەندین ڕێکخراو و بە پاڵپشتی حکومەتی ئەڵمانیا، فێستیڤاڵێکی نوێ بۆ کورتە فیلم لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا، تا ئێسیا نزیکەی 500 فیلم بە دەست ڕیکخەرانی گەیشتووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە بەشداری بەشێک لە هونەرمەندانی شاری سلێمانی، فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ئاشتی و پێکەوە ژیان ڕاگەیەندرا، بە وتەی رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ئامانجیان زیاتر قوڵکردنەوەی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی ناو عێراق و هەرێمی کوردستانە.
بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سی دی ئۆ، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵەکەداوتی، ڤیستیڤالەکەیان، پڕۆژەیەکی گەورەیە، هەموو عێراق دەگرێتەوە، لە پێناو سەقامگیری عێراق و پێکهاتەکانی.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلم جێبەجی دەکریت و تا ئێستا 467 فیلمی کۆکردوەتەوە و کە 80 فیلمیان لە ئێران و 50 فیلم لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەوانی دیکەش لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و 48 وڵاتی دیکەی جیاوازەوە نێردراون.
فواد جەلال، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مەستی فیلم، و جێبەجێکاری فێستیڤاڵەکە، لە بارەی پڕۆژەکەیانەوە وتی: ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن حکومەتی ئەڵمانیا و پشتگیری ماددی دەکرێت بە بەشداری سەنتەری میتزۆ، undp، cdo ، cdfj، بێ هیچ دەستێوەردانێکی حکومی و حیزبی بەڕێوەدەچێت.
بەریوەبەری کۆمپانیای مەستی فیلم ئاشکرای کرد، فیلمەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام دەدرێت، فێستیڤاڵەکە لە مانگی ئەیلول دەستپێدەکات و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
باسی لەوەشکرد: فیلمەکان خۆی لە بەڵگە فیلم و ئەنیمەیشن و چیرۆک دەبینێتەوە، سێ خەڵات لە خۆ دەگرێت بۆ باشترین فیلم، خەڵاتی گەنجی بە ئەزموون، خەڵاتی باشترین کامێرا.
سەرچاوە: rojnews