فیلمە کوردییەکان لە چاکسازی ژنان و مناڵانی سلێمانی نمایش دەکرێن

بەشی هونەری سینەمای سلێمانی بۆ ماوەی ساڵێك لەچاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەموو ئەو فیلمە كوردیانە نمایش دەكات كە لە چەند ساڵی پێشوودا بەرهەم هێنراون.
لەوبارەیەوە رێبوار حەمە هەورامی سەرپەرشتیاری چالاكی نمایشی فيلمە كوردییەكان لەناو چاكسازییەكان بە PUKmediaی راگەیاند: نمایشكردنی فیلمە كوردییەكان لەناو چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی لەچوارچێوەی چالاكییەكانی بەشی هونەری سینەمای سلێمانیە بە ناوی سینەمای گەڕۆك.

وتیشی: لەسەر داوای چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی و بە دەستپێشخەری بەشی هونەری سینەمای سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری بڕیارماندا لە دوو رۆژی جیاوازی هەفتەدا ئەو فیلمە كوردیانە نمایش بكەین كە لەم چەند ساڵەی پێشوودا بەرهەم هێنراون. 

راشیگەیاند: ئامانج لە چالاكییەكە بەكلتوركردنی بینینی فيلمە لە سینەما چونكە، بەسەرپەرشتی و راوێژكردن لەگەڵ توێژەرانی چاكسازییەكە فيلمەكان دەستنیشاندەكەین و مەبەستمانە ناوەڕۆكی فيلمەكان لە هەست و چیرۆكی ژیانی زیندانییەكانەوە نزیكبێت.

رێبوار حەمە هەورامی ئەوەشی راگەیاند: كە چالاكییەكە خۆبەخشە و لە پلانیاندایە لە داهاتوودا لە چاكسازی گەورانیش فيلمەكانمان نمایش بكەین.

 

 

سەرچاوە: pukmedia