فیلمی “ڕەڤ” کە لە دەرهێنانی دەنیز دەمانە و باس لە هەڵهاتنی ژنێکی دیلکراوی ئێزیدی دەکات لە دڕندەیی داعش و گەڕان بەدوای ئازادیدا، لە فێستیڤاڵی فیلمی هامبۆرگ نمایش دەکرێت.
دیمەنەکانی فیلمی ‘ڕەڤ’ لە باشووری کوردستان و ئەڵمانیا تۆمارکراوە، چیرۆکی هەڵاتنی ژنێکی ئێزدی دیلکراو لە دڕندەیی داعش و گەڕان بەدوای ئازادیدا دەگێڕێتەوە.
دەرهێنەری فیلمەکە دەنیز دەمان، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەو چیرۆکە وتی: ژن سەرکردایەتی شەڕی دژی داعشیان کرد، ئەوان کاراکتەری سەرەکی شۆڕشن، پێویستە ژنانی جیهان بەرخۆدانێکی گەورە و بێ وچان ئەنجام بدەن، بەدوای ئازادیدا بگەڕێن، تێکۆشانیشیان لە دژی تاریکی داعش بکەنە ئامڕازێک و سودی لێ وەربگرن لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکان.
فیلمی “ڕەڤ” لە 29ی تشرینی یەکەم لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ نمایش دەکرێت و دوابەدوای ئەوەش دەبرێتە زۆرێک لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان.
فیلمی ڕەڤ لە هەریەک لە فێستیڤاڵەکانی “a Human Shades” و “a Madonie ya Sîcîlyay” براوەی خەڵات بووە.
سەرچاوە: rojnews