عەلی بەگی ڕیشێن و مەلا حسێنی کوڕی مەلا...

عەلی بەگی ڕیشێن و مەلا حسێنی کوڕی مەلا قادری بیارە، لە هەڵەبجە لە دیوەخانێکا دائەنیشن و کۆڕ گەرم ئەبێ. مەلا حسێن ئەڵێ: بەینێکی تر وای لێ دێ ئەگەر باسی سمێڵ بکرێ، خەڵکی ئەڵێن ها، ها سمێڵ ئەوە بوو کە بەسەر لێوی عەلی بەگی ڕیشێنییەوە بوو، ئەتوت باوەشە بەڵمە!