ئەكادیمیای بەدرخان كتێبی (عەزیز گەردی، پاشای زمان و وەرگێڕان) چاپدەكاتەوە

ئەكادیمیای بەدرخان بەنیازە بۆ جاری دووەم كتێبی (عەزیز گەردی، پاشای زمان و وەرگێڕان) چاپبكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەلێكۆڵیار و نووسەران و مامۆستایانی زانكۆ و هەوادار و دۆست و ناسیاوی پڕۆفیسۆر عەزیز گەردی دەكات، بەبابەتی نوێ و لێكۆڵینەوە لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی و وێنە و  دۆكیومێنتی بڵاونەكراوە چاپی دووەمی كتێبەكە دەوڵەمەندتر بكەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
ڕاگەیەندراوێك لە ئەكادیمیای بەدرخانەوە بۆ لێكۆڵیار و نووسەران و مامۆستایانی زانكۆ و هەوادار و دۆست و ناسیاوی پڕۆفیسۆر عەزیز گەردی
ئەكادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و كەلتوور ، بۆ یادی یەك ساڵەی رەوانشاد دكتۆر عەزیز گەردی كە دەكاتە 6-6-2023، دەخوازێت چاپی دووەمی كتێبی (عەزیز گەردی، پاشای زمان و وەرگێڕان) بكاتەوە .
چاپی یەكەمی كتێبی ناوبراو  بەزمانەكانی (كوردی، عەرەبی، فارسی، فەرەنسی، ئیتاڵی و ئینگلیزی) بوو، لەچلەی دكتۆر عەزیز گەردی لە 16-7-2022 لەشاری هەولێر بڵاوكرایەوە.
لەچاپی دووەم بۆ یادی یەك ساڵەی دەخوازین كتێبی عەزیز گەردی، پاشای زمان وەرگێڕان بەكۆمەڵێك بابەتی نوێ و لێكۆڵینەوە لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی و چەندین وێنەو دیكۆمێنتی بڵاونەكراوەو بڵاوبكاتەوە، دەكرێت بە زمانەكانی دیكەش بنووسرێت .
لەچاپی یەكەم لەلایەن هەندێ لەنووسەران گلەیی ئەوەیانكردبوو، ئەگەر پرسیان پێبكرابایە بەڵكو دەیانتوانی باشتر بنووسن و هەندێكیانیش پێیانخۆشنەبوو بابەتەكانیان بڵاوكراوەتەوە، بۆیە بە پێویستیی دەزانین هەر نووسەر و لێكۆڵیارێك (بابەت، نووسین، وێنە، دیكۆمێنت ...) یان لایە یان دەنووسن، تا 21/03/2023 ئاگادارمان بكاتەوە لە رێگای ئیمێلیbedirxanhameed@gmail.com یا ژمارە 00491775982234 یا لە رێگەی ماسنجەر و واتساپ و تیلیگرامەوە.
ئەو نووسەرانەی كە بابەتەكانیان پێشتر لەسەر داوای ئێمە نووسیبوویان ، ئەگەر كەموكورتی لە هەڵەچنی هەبووە، دەتوانن دووبارە بینێرنەوە.
بەهیواین چەندین لێكۆڵینەوە دەربارەی عەزیز گەردی بنووسرێت و لەكاتی دیاریكراودا بگاتە ئەكادیمیای بەدرخان و لە چاپی دووەم بڵاوبكرێتەوە.
داواكاریشین لە بنەماڵەی رەوانشاد دكتۆر عەزیز گەردی ، چۆن لە چاپی یەكەم هاوكارمانبوون لە چاپی دووەمیش هاوكارمانبن بە ناردنی وێنە و دیكۆمێنت.
گەردی زانا و دانای كوردەو پێویستە هەموومان رێز لە رابردوو و بەرهەمەكانیان بگرین .
داواكاریشین بە چاوی رەخنەگرتن و تێبینییەكانیان كتێبەكە دەوڵەمەند بكەن كە هەروەكو لە چاپی پێشتر، چاپی یەكەم ئاماژەمان پێیكردووە بۆمان بنێرن، چونكە ئەو كتێبە 400 لاپەڕەییە بە 25 رۆژ نووسراوە، ئێمەش لە چاپی دووەم بەڵێن دەدەین هەرچی لە تواناماندا بوبێت درێخی ناكەین.
گەردی بۆ كورد ژیا و كوردیش وەفادارە بەرانبەر كار و بەرهەمەكانی.
چاوەنواڕی بەرهەمەكانی ئێوەین ...هەمیشە یادی زانا و دانا و كەڵەپیاوانی كورد بە شانازییەوە بكەینەوە.

رونكردنەوەیەك:
مەبەست لە دووبارە چاپكردنەوەی ئەو كتێبە (عەزیز گەردی، پاشای زمان و وەرگێڕان) پاش ئەوەی لەلایەن زۆربەی روناكبیران و مامۆستایانی زانكۆ و ئەو  نووسەرانەی بابەتیان تیاییدا  بڵاوكردبووەوە و دانەیەكیان بەرنەوكەوتبوو.
بۆیە پاش پەیوەندیكردنم بە شاخەوان سدیق لە دامەزراوەی كەریمی عەلەكە، گوتی؛ بڕوا بكە تەنیا پێنج دانەمان ماوە و هیچمان لانەماوە ...بۆیە بە پێویستمانزانی دووبارە چاپ و بڵاوبكرێتەوە بە زیادكردن و لابردنی هەندێك لەو بابەتانەی لەچاپی یەكەم بڵاوكراوەتەوە كە لە یادی یەك ساڵەی رەوانشاد دكتۆر عەزیز گەردی  بە دیزانێكی جیاواز و  چاپێكی قەشەنگ و جوان چاپبكرێتەوە.

حەمید ئەبوبەكر بەدرخان
بەرپرسی ئاكادیمیای بەدرخان
١٦-٨-٢٠٢٢، ئەڵمانیا

سەرچاوە: galawej