سپاسنامەی شەوەشێعری وەفایی
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی) و دەبیرخانەی شەوەشێعری وەفایی بە بۆنەی بەشداری بێوێنەی هاوشارییان و خەڵکی فەرهەنگدۆستی مەهاباد و لایەنگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی لە شەوەشێعری وەفاییدا.
بنكەی فەرهەنگی و هونەری موكریانی مەهاباد دوای تێکۆشانی بێوچانی زیاتر لە دوو مانگ لە هەوڵی وەڕێخستنی شەوەشێعرێك دابوو کە بە ناوی شەوەشێعری وەفایی لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی بە بەشداری شاعیرانی هاوچەرخی پێنج پارێزگای کوردی لە ساڵۆنی وەحدتی مەهاباد لە نێو ئاپۆرای زیاتر لە هەزار و سێسەد كەس بەڕێوە چوو.
وەک ڕوون و ئاشکرایە هەموو هەوڵی ئێمە ئەوە بوو بتوانین ڕووداوێکی فەرهەنگی بگەیەنینە ئاستی نمایشێکی بەربڵاوی جەماوەری و بە هەوڵ و کۆششێکی هەمەلایەنە ئەو مەبەستە وەدی هات و پێشوازی بێوێنەی خەڵک و هەر واتر کاردانەوە لە ئاستێکی بەرفراوان، دڵی ئێمەی گەش کرد و هەزاران گڵۆپی شادمانی لە دڵماندا ڕووناک و گەشاوە کرد.
هەر بەم بۆنەوە به ناوی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری موکریانی مه‌هاباد(ئه‌نجومه‌ن ئه‌ده‌بی) و هەروەها ده‌بیرخانه‌ی شەوەشێعری وەفایی ڕێز و سپاس و پێزانینی تایبەتی پێشکه‌شی بەشداری بێوێنەی هاوشارییان و خەڵکی فەرهەنگدۆستی مەهاباد و لایەنگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی لە شەوەشێعری وەفایی دەکەین کە بە به‌شداری هه‌مه‌لایه‌نه و فهرههنگدۆستانهیان شانازییان به‌خشی به شەوەشێعری وەفایی و، بوون بە مایەی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیمای جوانی فەرهەنگی و شارستانییەتی مۆدێڕن لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی و سه‌راسه‌ری پارێزگا کوردییەکانی ئێران به‌گشتی له ناوخۆی وڵات و بگره ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.
جێی خۆیه‌تی هه‌ر به ناوی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری موکریانی مه‌هاباد(ئه‌نجومه‌ن ئه‌ده‌بی) و دبیرخانه‌ی شەوەشێعری وەفایی، ڕێزی تایبه‌تیمان هه‌بێ بۆ هه‌موو ئه‌م کەسایەتییە فەرهەنگی و ئەدەبییانە بەتایبەتی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌رییەکان، ئەنجومەنه ئەدەبییەکان، ناوه‌ند و ڕێکخراوه کلتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی - مه‌ده‌نییه‌کان و زانکۆی کوردستان بەشی کوردستان‌ناسی که له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی شەوەشێعرەکەدا به ده‌یان په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشانه‌یان بۆ ناردین که به‌هۆی که‌می کات و گەڵاڵەداڕێژی شەوەشێعرەکە نه‌گونجا ڕێز له گه‌وره‌ییان بگرین. هه‌روه‌ها جیا له پارێزگاکانی دیاریکراوی پانتای شەوەشێعری وەفایی، کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی پلەبەرزی ئەدەب و وێژەدۆست کە له شوێن و ناوه‌ند و پارێزگاکانی دیکەوە ته‌شریفیان هێنابوو، جێی خۆیه‌تی هه‌نگاوه‌کانیان بە گوڵ بگرین و بە وشەی شیاو و شێعر و هونراوەی جوان گوڵبارانیان بکەین.
پێویسته هه‌ر به ناوی ئه‌م بنکەیەوە ڕێز و پێزانینی خۆمان پێشکەش بکه‌ین به:
ناوەندە ئیداری و حوکمی و بەرپرسانی بەشی فەرهەنگی مەهاباد و ئیدارەی کوللی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و فەرمانداری تایبەتی شارەکەمان، به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و نوێنه‌رانی شووڕای ئیسلامی شار بەگشتی و شارەداری بەڕێزی مەهاباد بەتایبەتی، به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی کاناڵه فه‌رمییه‌کانی خه‌به‌ری ناوخۆیی، گۆڤار، حهوتەنامه، ڕۆژنامه‌کان، سایت و هه‌واڵنێره‌کان و ...هتد.
لە كۆتاییدا سپاس و پێزانینمان پێشكەشی هەموو ئەندامانی بەڕێزی بنکەکەمان و هەموو ئەم لایەنە پەیوەندیدارانە دەكەین كە بە دڵێكی ئاواڵا و بەرفراوانەوە لە هەموو بوارەكانی ڕێكخستنی ئەم شەوە شێعرەدا بە بێ هیچ چاوەڕوانییەک هاوڕێیەتی و هاوكاری بێ‌وچانیان نوواند، تاکوو شەوەشێعری وەفایی لە ناخی کۆمه‌ڵگا و فهرههنگدۆستاندا چرایەک ڕووناک بکات و وەک ڕووداوێکی گرینگی فەرهەنگی ئەدەبی بۆ هەمیشە ببێت بە بەرگێکی زێڕین له مێژووی ئەدەب و وێژەی کوردی‌دا..
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد(ئەنجومەن ئەدەبی)
دەبیرخانەی شەوەشێعری وەفایی
🆔@binkemukrian