شێوه‌كارێكی‌ كورد له‌ فێستیڤاڵی‌ مۆنستێر

وه‌كو تاكه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ شێوه‌كاری‌ كورد، محه‌مه‌د فه‌تاح شانبه‌شانی‌ 38 هونه‌رمه‌ندی‌ وڵاتانی‌ تر به‌شداریكرد له‌ فێستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ (مۆنستێر) له‌ تونس.
له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا، كه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ مارنیا به‌ڕێوه‌چوو، محه‌مه‌د فه‌تاح به‌ دوو تابلۆ كه‌ له‌ سیمپۆزیۆمێك له‌وێ‌ كێشابوونی‌ به‌شداری‌ كرد، له‌گه‌ڵ نمایشكردنی‌ راپۆرتێكی‌ ڤیدیۆیی له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ ناوبراوەوە.
محه‌مه‌د فه‌تاح، یه‌كێكه‌ له‌ شێوه‌كاره‌كانی‌ كورد كه‌ خاوه‌نی‌ رێچكه‌ی‌ هونه‌ری‌ خۆیه‌تی‌ له‌ نیگاركێشان و خاوه‌نی‌ چه‌ندین پێشانگای‌ تایبه‌تی‌ و هاوبه‌شه‌.

 

سەرچاوە: knwe