شوێنی گونجاو

وێنەی کەسێک لە وێستگەیەکی میترۆ لە واشنتۆن وەستاوە و کەمانچە دەژەنێت..! بە کامێرای چاودێری CCTV سەیری دەکرا بۆ تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی.
ئەم کەسە بەردەوام بوو لە ژەنینی کەمانچەکەی نزیکەی 45 خولەک مۆسیقای کەسانی ناودار دەژەنی ..
نزیکەی ئەم ماوەیە زیاتر لە هەزار کەس بەلایدا تێپەڕین، بەرەو سواری میترۆ دەڕۆیشتن، زۆر ئاسایی بوو..
لە ماوەی 45 خولەکی کەمانچە ژەنیندا تەنها 7 کەس وەستان و بۆ ساتێک گوێیان گرت و ڕۆیشتن و هەندێکیان پارەیان پێدا لەبەرامبەر لێدانی موزیکدا...
لە کۆتاییدا لە ماوەی 45 خولەکدا (32 دۆلار)ی کۆکردەوە!! وە سوپرایزەکەش ئەوە بوو کە...
ئەم موزیک ژە نە ناوی جۆشوا بێڵە، یەکێکە لە گەورەترین مۆزیق ژەنەکانی جیهان..ئەو کەمانچەیەی کە دەیژەنێت نرخی 3.5 ملیۆن دۆلارە تەنها چەند ڕۆژێک پێش ئەم دۆخە...
جوشوا لە بۆستن ئاهەنگێکی سازکرد، بلیتەکانی گشتی  فرۆشران، نرخی بلیتێکیش 100 دۆلار بوو!
ئەم مۆزیک ژە نە بەهرەی خۆی لە شوێنێکی نەشیاودا پێشکەش کرد و خەڵک لەو بەهرەیە تێنەگەیشتن کە بەخۆڕایی پێیان دەدرا...
حیکمەت لە م ئەزموونە:
“خۆت بخەرە شوێنی گونجاو، ئەگەرنا بەهرە و داهێنانەکانت دەفەوتێت”