شانۆیی کۆتەڵەکەی ئەحمەد موختار جاف نمایشکرا

لەشارۆچکەی کەلار، گروپێک شانۆکاری گەنج، شانۆیی کۆتڵەکەی ئەحمەد موختار جاف ـ یان نمایشکرد کە ناوەڕۆکی شانۆگەرییەکە باس لە دژایەتی کردنی کورد لەلایەن خودی کورد وخیانەت دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەهۆڵی هونەری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان و فەرمانگەی ڕۆشنبیری کەلاڕ، شانۆیی کۆتەڵەکەی ئەحمەد جاف ـ نمایشکرا.
حسین عەبدوڵا، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەم شانۆیە بەرهەمی ورکشۆپێک بوو، ئەم هاوینە لەگەڵ کۆمەڵێک گەنج سەرقاڵی  بووین، دەربارەی سەرەتاکانی هونەری شانۆ.
وتیشی: شانۆگەرییەکە باس لەکۆتەڵگێڕانێک دەکات بۆ ئەحمەد موختار جافی شاعیر، کە ئەو کات ئەحمەد سالاری دەرهێنەر کاتێک ئەم نوسیەی لەسەر شاعیر نووسیوە، بەزمانی ئاماژە نوسیویەتی، چونکە ئەوکات شاعیر لەبەردەسەڵاتی ڕژێمی بەعس نەیتوانیوە بەئاشکرا باس لە ڕووداوەکانی ناو شانۆگەرییەکە بکات.
وتیشی: ئێمە هاتووین حەقیقەتەکانی شاعیر بەدەستکاریەوە بەئاشکرا پیشان خەڵک دەدەین، ناوەڕۆکی شانۆکە باس لە مێژووی پڕخیانەت و شەڕی کورد بە کورد و بەکرێگیراوی کورد بۆ وڵاتان دەکات، کە لەمێژەوە ئەمە کاری بەشیک لە کورد بووە.

 

سەرچاوە: rojnews