كابووكی (kabuki) ژانرێكی شانۆیی تایبه‌ته به‌ژاپۆن، یه‌كێكه له کەلتوره نه‌ریتییه‌كانی ژاپۆن. مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه. ئه‌م هونه‌ره جۆرێكه له سه‌ما و درامای خه‌ڵكی ژاپۆن. له بنه‌ڕه‌تدا له سه‌رده‌می تۆكوگاوا په‌ره‌ی پێدراوه، دێڕه‌كانی چیرۆك ژیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوخه‌كان، یان به‌رهه‌می كه‌سایه‌تییه مێژووییه به‌ناوبانگه‌كان نیشان ده‌ده‌ن. مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیدۆ. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هونه‌ره شانۆییانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا باوبوون، چه‌شنی شانۆی «نوو»، ئه‌م هونه‌ره زۆر به‌ناوبانگ بووه. له‌ساڵی 1604 سه‌ماكارێك له مه‌زارگه‌ی ئیزومۆ به‌ناوی ئۆكونی له‌شاری كیۆتۆ نمایشی كرد. سه‌ماكه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای رێوڕه‌سمێكی بودایی بوو، به‌ڵام فلوت و ته‌پڵی بۆ زیاد كرد. ئۆكونی زۆری نه‌خایاند ژماره‌یه‌ك خوێندكاری نێر و مێی كۆكرده‌وه و په‌ره‌ی پێدان، ئه‌مانه یه‌كه‌م گرووپی كابووكییان پێكهێنا. شه‌ش ساڵ دوای یه‌كه‌م نمایش، ژماره‌یه‌ك گرووپی جیاوازی كابووكی په‌یدابوون كه چالاكانه په‌ره‌یان به‌و هونه‌ره‌دا. موزیكی شامییان بۆ نمایشه‌كان زیاد كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌ریان بۆ لای خۆیان راكێشا. زۆربه‌ی كابووكییهكان ژن بوون، زۆربه‌یان كاری له‌شفرۆشیشیان ده‌كرد. شانۆنامه‌كان وه‌ك جۆرێك له ریكلام بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان كاری ده‌كرد. ئه‌م جۆره هونه‌ره به ئۆنا كابووكی یان «كابووكی ژنان» ناسرا. له بازنه كۆمه‌ڵایه‌تییه باشه‌كاندا، نمایشكارانی ئه‌م هونه‌ره به «له‌شفرۆشی كه‌ناری رووبار» ناوبران و له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه. مێژووی ئه‌م هونه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و عه‌یامه. یه‌كه‌م تیپی شانۆیی یان له پیاوان یان ژن پێكهاتبوون، بۆیه پیاوان ده‌بوو رۆڵی مێینه بگێڕن و به پێچه‌وانه‌وه‌ش. پێیان وابوو ئه‌و ژنانه‌ی له‌م شانۆیه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن له رووی ره‌وشته‌وه خراپ بوون. حكومه‌ت له ساڵی 1629دا بڕیاریدا رێگرییان لێ بكات ئه‌م چالاكییه بكه‌ن. پێش ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه، شانۆیه‌كی دیكه‌ی تایبه‌تی له ساڵی 1612 بڵاوبووه‌وه، كه تیایدا كوڕان رۆڵی ژنانیان ده‌گێڕا و ئه‌م تیپانه زۆر به‌ناوبانگ بوون. پاشان حكومه‌ت بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و كوڕانه‌ی رۆڵی مێینه ده‌گێڕن تووشی داڕمانی ره‌وشتی ده‌بن، بۆیه له ساڵی 1653 ئه‌م گروپانه‌ی قه‌ده‌غه كرد، هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ره پیاوه‌كان پێویست بوو بگه‌نه ته‌مه‌نێكی پێگه‌یشتوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆڵانه بگێڕن. هه‌ندێك له خانمه ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌وڵده‌ده‌ن جارێكی دیكه بچنه سه‌ر شانۆ، به‌ڵام ئه‌ستێره‌كانی ئه‌م رۆڵه (مێینه) هێشتا هه‌ر هه‌موویان پیاون. به‌شێك له ئه‌كته‌ره نێره‌كانی شانۆی كابووكی كه رۆڵی مێینه ده‌بینن، به‌زمانی ناوچه‌كه پێیان ده‌وترێت ئۆناگاتا (ئۆن).
تایبه‌تمه‌ندی كابووكی
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره گرنگانه‌ی ئه‌م شانۆیه له‌وانی تر جیا ده‌كاته‌وه، شانۆكهیهتی چه‌ندین پێداویستی تێدایه، وه‌ك ده‌رگای شاراوه، كه ئه‌كته‌ره‌كان ده‌توانن له رێگه‌یه‌وه خۆیان بشارنه‌وه و دواتر دووباره ده‌ربكه‌ونه‌وه. جگه له‌و پرده بچووكه، (رێڕه‌وی گوڵ) كه ئه‌كته‌ره‌كان تێیدا تێده‌په‌ڕن بۆ سه‌ر شانۆ، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێت به‌ناو بینه‌راندا تێپه‌ڕن. یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی ئه‌م شانۆیه ئه‌و ساتانه‌یه ئه‌كته‌ر تێیدا وه‌ستاوه.
ئه‌كته‌ره‌كان ماكیاژی ده‌موچاویان به‌پێچه‌وانه‌ی شانۆی «نوو» ده‌كه‌ن، كه ئه‌كته‌ره‌كان ده‌مامك ده‌به‌ستن. وه به‌ڕه‌نگ و شێوه‌ی جیاوازی كه‌ره‌سته‌كان به‌كارده‌هێنن، له رێگه‌یه‌وه بینه‌ره‌وه ده‌توانێت كاره‌كته‌ری ئه‌و رۆڵه پێشبینی بكات كه ئه‌كته‌ره‌كه ده‌یگێڕێت، ئه‌وه‌ش له كاتی پشوودا كه‌سێك له لایه‌نگرانی ئه‌كته‌ره‌كه له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا ناوی ئه‌كته‌ره‌كه ده‌هێنێ.
كابووكی و په‌یوه‌ندی سۆزداری
ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی شانۆی كابووكی پێشكه‌شی ده‌كات باس له رووداوه مێژووییه‌كان و رووداوه ره‌وشتییه‌كان ده‌كات، وه‌ك په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كان و ئه‌وانی دیكه. زۆرجار كاره‌كته‌ری ساموراییهك، كه جێگه‌ی سه‌رنجی چیرۆكه‌كه‌یه ده‌توانرێت ئه‌م بابه‌تانه به‌سه‌ر سێ به‌شدا دابه‌ش بكرێن: یه‌كه‌م نمایشه مێژووییه‌كان، دووه‌م نمایشه‌كان ده‌رباره‌ی ژیانی رۆژانه، سێیه‌م نمایشه لیریكییهكان.
به‌زاراوه‌یه‌كی كۆنی ژاپۆنی قسه ده‌كه‌ن
ئه‌كته‌ره‌كان به به‌كارهێنانی زاراوه‌یه‌كی كۆنی ژاپۆنی قسان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن، كه بۆ هه‌ندێك له ژاپۆنییه‌كان ئه‌سته‌مه لێی تێبگه‌ن. له كاتی قسه‌كردندا یه‌ك تۆن به‌كارده‌هێنرێت و تیپێكی راسته‌وخۆ یاوه‌ری نمایشه‌كه ده‌كات، هه‌ندێك پارچه موزیكی نه‌ریتی ژاپۆنی ده‌ژه‌نن.
كابووكی هێشتا زیندووه
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ململانێی و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌م هونه‌ره نه‌ریتییه‌ی ژاپۆن بۆته‌وه، به‌ڵام ره‌وتی كابووكی به‌رده‌وام بووه و به‌رده‌وامه، هێشتا ئه‌م هونه‌ره زیندووه و هه‌یه. له كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می تایشۆ (1912 - 1926) رووداوێكی تری كاره‌ساتبار نه‌ریتی شانۆی خسته مه‌ترسییه‌وه. بوومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره‌ی تۆكیۆ له ساڵی 1923 و ئه‌و ئاگره‌ی كه له دوای ئه‌وه‌وه بڵاوبووه‌وه، هه‌موو شانۆكانی كابووكی نه‌ریتی له‌ناوبرد، هه‌روه‌ها پرۆپ و سێت پیس و جلوبه‌رگی ناوماڵ. كاتێك كابووكی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه ئاوه‌دانكرایه‌وه، دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز بوو. خێزانێك كه براكانی ئۆتانیان كڕیبوو، هه‌موو باندهكانیان كڕی و قۆرخكارییهكیان دامه‌زراند، تا ئه‌مڕۆش كۆنترۆڵی كابووكی ده‌كات. له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا شانۆی كابووكی تۆنێكی ناسیۆنالیستی وه‌رگرت. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه، هاوپه‌یمانه سووتێنه‌ره‌كانی تۆكیۆ جارێكی دیكه بیناكانی شانۆیان سووتاند. ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی داگیركاریی ژاپۆندا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كابووكی قه‌ده‌غه كرد به‌هۆی په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی ئیمپریالیسته‌كان.
نموونه‌یه‌ك له شانۆی كابووكی
یه‌كێك له به‌ناوبانگ ترین شانۆگه‌ریی كابووكی شانۆیی كانجینتچوویه، كه له‌لایه‌ن نامیكی گۆهێی سێیه‌مه‌وه ئاماده‌كراوه و له‌سه‌ر بنه‌مای شانۆگه‌ری نووه ئاتاكا دروستكراوه. كانجینچۆ به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین شانۆگه‌رییه‌كانی كابووكی سه‌رده‌می مۆدێرن داده‌نرێت. شانۆگه‌رییه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1840 له كاوارزاكی-زا له شاری ئێدۆ نمایشكرا.
ئویوا=Uiwa، به‌واتای به‌رد دێت. یه‌كێكه له‌و شانۆگه‌رییه‌كانی شێوازی كابووكی. چیرۆكی جنۆكه‌یی یۆتسۆیا چیرۆكێكی ژاپۆنییه باس له خیانه‌ت و كوشتن و تۆڵه‌ی جنۆكه ده‌كات. به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین چیرۆكه جنۆكهییهكانی ئه‌ده‌بی ژاپۆنی داده‌نرێت و زیاتر له 30 فیلمی له‌سه‌ری دروستكراوه و تا ئێستاش ئیلهامبه‌خشه بۆ زۆرێك له چیرۆكه ترسناكه‌كانی ژاپۆن. ئه‌م چیرۆكه له‌ساڵی 1825 له‌لایه‌ن تسورویا نابوكو وه‌ك چیرۆكێك بۆ شانۆیه‌كی كابووكی نووسراوه كه ناوه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی تۆكایدۆ یۆتسۆیا كایدان بووه.
شه‌مێران عه‌لی