ئەکادیمی ناسراو بە ئەکادیمی تۆماس کورلی ماوەی پێنج ساڵدا لێکۆڵینەوەی لەسەر خوو و نەریتی 177 مۆڵتی ملیاردێر کرد کە بە گیرفانی بەتاڵەوە دەستیان بە ئیش کردووە. هەروەها لێکۆڵینەوەیان لەسەر خوو و نەریتی 128 کەسی هەژار کردووە.
ئەو لێکۆڵینەوانە ئەوەیان نیشانداوە کە جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان خوو و نەریتی دەوڵەمەندان و هەژاران چییە؟
یەکەم: دەوڵەمەندان گرنگی بە تەندروستی خۆیان دەدەن. 76٪ دەوڵەمەندان لە حەفتەیەکدا بەلای کەمەوە چوار رۆژ 20-30 وەرزشی ئیرۆبیک دەکەن.
دووەم: دەوڵەمەندان دەخوێننەوە، 85٪ دەوڵەمەندان لە مانگێکدا بەلای کەمەوە دوو کتێب دەخوێننەوە. 88٪ دەوڵەمەندان لە رۆژێکدا بەلای کەمەوە نیو سەعات کتێب دەخوێننەوە.
کەواتە دەوڵەمەندان چ کتێبێک دەخوێننەوە؟
٪50 دەوڵەمەندان کتێبی مێژوویی دەخوێننەوە. 55٪ دەوڵەمەندان کتێبی خۆدروستکردن و گەشەپێدانی خۆیان دەخوێننەوە. 57٪ کتێبی رۆتین و چیرۆکی ژیانی کەسانی سەرکەوتوو دەخوێننەوە.
سێهەم: کەسانی دەوڵەمەند پەیوەندییەکانی خۆیان پەرە پێ دەدەن. 86٪ دەوڵەمەندان لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبنە هاوڕێ کە دەتوانن لە گەیشتن بە ئامانج و ئارەزووەکانیاندا یارمەتییان بدەن.
سەرچاوە: knwe- خونچە