سەرۆکی هەرێم قسەیەک

 

لەتیف فاتیح

دەزانم لەنێو تەونێکی چڕو پڕی جاڵجاڵۆکەیدای، بەجۆرێک کەهەندێ جار،یان زۆر جار دۆخەکە بەدڵی تۆ ناگەڕێ، ئەوەش زۆر باش دەزانم کەژیانی خۆت و خانەوادەکەت گەلێ لەژیانی ڕەعیەت باشترە، ئێستا خۆت و پسمام کول فی کولی ئەم وڵاتەن، دەی کوڕو کاڵیشتان بۆ کولفیکولی ئایندە ئامادەیە، دەزانم دەست و پێوەند و دەورو بەرو نزیکەکانت زۆر جار بۆ تۆشو بۆ مام و پس مامیش بەری چاوتان دەگرن کە ڕاستیەکان نەبینن، بیرمە جارێک لەگەڵ چەند دۆستێک هاتینە لات هەندێ قسەو باسمان کرد وتت بۆ من ئاگاداری ئەوانە نیم هیوادارم بیرت مابن، جا قوربان هەر ئەوەندەی ئێمەو مانان بتانبینین و یەک دوو ڕاستی بێژین ئیدی هەتا هەتا ڕێگەی بینین مین ڕێژ دەکرێ.
 

هیوادارم ئەم پەیامەم لەڕێ ی ڕاوێژکارە شیوعیەکەتەوە پێتبگات، کاک زیرەک کەمال هێشتا ئومێدی ئەو چەپێتیەی تیایە ڕاستی بگەیەنێت، ئەو بۆ ئازادی مرۆڤ پشتی کردە چینەکەی خۆیشی بۆیەئومێدم پێیەتی، ئەرێ قوربان نەلەسەر دۆخی خەڵک، نەلەسەر قۆرتی تەندروستی و نەمانی چاکەی گشتی، نەلەسەر پەروەردە، نەلەسەر کەرکوک، نەلەسەر ئاشتی باکورو ڕۆژئاوا هەر متەقت نیە، بۆ خودا، بۆ خوێی چێشت شتێ بڵێ.
 

ئێستا کەکوردان لەڕۆژئاوا لەڕێی مەزڵوم عەبدیەوە، لەباکور لەڕێی ئاپۆوە بانگەشەی ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئاکاری لەتەک نەتەوە سەر دەستەکان دەکەن، تۆش پاڵپشت بە.
 

هەرێمێکت بە دەستەوەیە، زیاتر لەبیست کونسڵیەت لێ نزیکە،  لەتەک ئەردۆغانیشدائاشناو نزیکن، دەی لەمنو نەکەوێ هیمەتێ بکە.

ڕۆژ ڕۆژی یەکبونە، ڕۆژی قسەی باشە، دڵنیام دەتوانی قسەی باش بکەی.

سەرچاوە : سپی میدیا