سەرۆکی حکومەت پێی ناخۆشە با هیچ کوردی ڕەخنەنەگرێ..!

 

د.توانا

 

سەیرە..حکومەتی هەرێمی کوردستان ..چاو دەپۆشێ لە 92 بنکەی سەربازی وهەواڵگری تورکی..لەسەرخاکی نیشتمان..!

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوێنی سەدان هاوڵاتی سڤیلی کوردی لا پەشمە ،کاتێ لەناوجەرگەی شارەکانی کوردستان بەدرۆنەکانی تورکی وئێرانی تیرۆردەکرێن..!

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاو وگوێ ی خوی ئاخنیوە لەبەرامبەر دەیان موشەکی دورهاوێژی سوپای پاسداران کوێرانە دەنرێن بە شاخ وگوندی نیشتمان .. ونقەی لێوەنایە..

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باوەشی کردۆتەوە بۆهەزاران لە پیاوکوژو جەلادەکانی بەعس لەهەرێمی کوردستان تا ببنەخاوەن ڤێللاو خانو وشوقە لەخۆشترین وگرانترین شوێنی پایتەخت.. تا ژیانێکی ئارام بژین !

بەڵام کۆمەڵێ گەنجی ژیری بێکار... هۆش وگۆشکراوەی بادینان کە پرسیاریان لادروستبوو، پرسیاری ( بۆچی؟ )

ئەمانە بوون بە سەرچاوەی مەترسی و کۆشک وتەلارە شڵۆقەکەی سەرۆکی حکومەتیان لەرزاند ..

ئەم لاوانە تەنها بەدوای وەڵامێکدا وێڵبوون بۆ پرسیارێکی سادەوساکاری ئەزەلی تائەوانیش  ئازاد بژین ...ئەمانە خزێنرانە  زیندان وژێرئەشکەنجەو پاشەڕۆژێکی نادیار..بەبێ دادگایکردن،وەزیری ناوخۆەسەرۆکی پۆلیس تاوانەکەیان بۆ داتاشین و چوارساڵ چوارساڵ بۆیان درێژ دەکەنەوە (ڕێک وەک ئەوحوکمە قەرەقوشیەی  ئەردۆگان دەری دەکات بۆسەڵاح دین دەمیرتاش وهاوڕێکانی لەباکوری نیشتمان ! )بەتاوانی  جوداخوازی وسیخوڕی و سنووربەزاندن وخیانەت وبەردگرتنە کۆشکی دەسەڵاتی دیکتاۆری بنەماڵە..

* بۆسەرۆکی حکومەتی  ئەم کوردستانە گرنگ نیە  ئەگەرتۆ ئەندامی گەلەگورگێ بیت هەر بە تورکی لەناوپایتەختدا پەنجەی ئاماژەی (گورکەخۆڵەمێشیکان)بەرزبکەیتەوە شانازی بکەی بەبوونی گەلە تورکی فاشست کە پەروەردەکراوەن بە سڕینەوەی گشت ڕەگەزێ بەناوی کورد یان کوردستان !

* بۆئەوگرنگ نیە عەرەبێکی بەچکە بەعسی دوکان وڕێستۆرانت وهوتێلەکەی بەناوێکی عەرەبی بێت ، گەلەمافیای عەرەبی شوڤێنی بەدەورەوەبێ و سەرگەرمی بازارکردنی لەشفرۆشی وتلیاک فرۆشی ودۆلارسپیکردنەوە بێت..

* بەڵێ بۆسەرۆکی ئەم حکومەتەپۆلیسیە هیچ گرنگ نیە دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانی بەڕۆژی ڕوناک لەپایتەختی هەرێمدا بکەونە ڕاوی لاوەشۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵات..

 بۆ جەنابی سەرۆکی حکومەت ئەمانە هیچیان گرنگ نین ...

ئەوەی لای کوڕی سەرۆک زۆر گرنگە.. هەموو کورد  مەڕ بیت ! 

پرسیار نەکەین .بەکوردی  هاوار نەکەین ..

کوڕی سەرۆک وای پێخۆشە میللەتی کورد هیچ بیرنەکاتەوە  تا ناڕەزایی دەرنەبڕەێ  ..وای پێباشە هەموو مەڕ بێن و هیچ کوردی ڕەخنەنەگرێ.!