سەرۆکی تیم...

خاوەنی کارگەیەکی سابون کێشەیەکی گەورەی هەبوو کە کاریگەری لەسەر ناوبانگی کارگەکە هەبوو.
کڕیارەکان بەگلەیی وەنارەزایییەوە سەردانی کارگەیان کرد بەکۆمەڵێ پاکەتی صابونی بەتاڵەوە، والێکیان ئەدایەوە کە خاوەن کارگەکە فێڵ دەکات و پاکەتی بەتاڵ بەکڕیارەکان دەفرۆشێ!

کێشەکەش ئەوەبوو کە هەندێ پاکەتی سابونی بەتاڵ دەرئەچوو بەهۆی هەڵەیەک لە ئامێری تێکردنەوە لە ئەنجامی خێرایی هێڵی بەرهەمهێنان..

ئەویش کێشەکەی خستە بەردەم هەندێك لە شارەزایان، پێیان وت چارەسەرەكە ئامێرێكی لەیزەرە كە پێویستە لەسەر ڕێڕەوەكە دابنرێت بۆ ئەوەی پاکەتە بەتاڵەكان دەستنیشان بكرێت، وە ئەم ئامێرەش 100 هەزار دۆلاری تێدەچێت!

خاوەنی کارگەکە ناچاربوو ڕازی بێت بۆ ئەوەی ناوبانگی کارگەکەی بپارێزێت.

لەکاتێکدا لە ئۆفیسەکەی دانیشتبوو، کرێکارێک هاتە لای و وتی من دەتوانم تەنها بە 100 دۆلار کێشەکە چارەسەر بکەم!

خاوەنی کارگە  کە گوێی لە کرێکارەکە بوو و پارەکەی پێدا.

کرێکارەکە چوو پانکەیەکی کڕی و خستیە سەر هێڵی بەرهەمهێنان، دەبە بەتاڵەکان بەهەوای پانکەکەوە دەکەوتنە خوارەوە،تەنها وپاکەتە پڕەکان ئاسایی لەسەر هێڵەکە  دەمانەوە !!!!

هەر بۆیە دەبێت بە وردی گوێ لە هەموو کەسێکی ناو تیمەکەت بگریت.. ڕەنگە کرێکاری سادە چارەسەرێکی باشتری هەبێت لە شارەزایان.. گوێ بگرە وکێشەکان لەگەڵ تیمەکەتدا بەشی بکە و با بیربکەنەوە و هەست بکەن کە ئەوان بەشدارن لە بڕیارەکەدا، تۆ سەرکەوتوو دەبیت ئەوانیش  سەرکەوتن..

ئەو بڕیارەی لە دە بیرۆکە دێنە دەرەوە دەوڵەمەند ترە لەو بیرۆکەیەی کە لە یەکێکەوە دێتە دەرەوە.

وانەکە پەیوەندی بە ئەگەر و پارە نییە

بەڵام باسەکە هەستکردنی بەرپرسیارێتی و بیرۆکەکانن لای تیمەکە.

سەرۆکایەتی کۆنتڕۆل کردنی مێشکە نەک گوێگرتن لەدڵ ....