سەد ھەزار کەس ئامادەی سەد ساڵەی لۆزان دەبن.

 

سالار مەحمود

بۆ رەتکردنەوەی ستەمی سەد ساڵەی سەر کورد و کوردستان بەگشتی و رەتکردنەوەی پەیمانی شومی لۆزان، چاوەڕوان دەکرێت 100 ھەزار کورد و دۆستەکانی رۆژی 2023/7/24 لە بەردەم ئەو ھۆڵەی پەیماننامەکەی تیا ئیمزا کرا ئامادە ببن.

رەوەندی کوردستانی و ھەموو کەسێک کە دەتوانێت ئامادە و بەشدار ببێت با ئامادە ببێت.
ئاستەنگ لە بەردەم ئەم پرسە نیشتمانییەدا ھەیە و ھەبوو بەڵام وا شەپۆل شەپۆل کوردستانیان و دۆستە بیانییەکان و نوێنەرانی ھەرە زۆرینەی پارت و ئۆرگانە سیاسی و مەدەنییە کوردەکان لە ھەموو شوێنێکی دونیاوە بەڕێکەوتوون بۆ ئەو وەرچەرخانە گرنگە و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سەد ساڵەی لۆزان. کە رۆژانی 22 و 23 و 24ی تەمموزی 2023
 دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت.

 

سەرچاوە : کوردستانی نوێ