سێ ڕۆژ نمایشی شانۆیی خوێندكارانی بەشی شانۆ لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت

خوێندكارانی دەرچوی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی لە ماوەی سێ ڕۆژدا نمایشی چەندین دەقی شانۆیی دەکەن و چەند نمایشێک هەڵبژێردراون، مەرجەکانیش ئەوە بووە، یەکێک لە شانۆ نامەکان کوردی بێت، پێنج شانۆنامەکەی دیکە جیهانین.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، بەشی شانۆ کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تێدا، کارنامەی خوێندکارانی قۆناغی پێنجی شانۆی شانۆ ئاشکرا کرا. 

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا، سۆران ئەکرام، سەرۆکی بەشی شانۆ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی وتی: ساڵانە میکانیزمی تایبەتمان هەیە بە کارنامەی خوێندکارە دەرچووەکان، کە تایبەتە بە خوێندکارانی بەشی شانۆ، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە، لە مانگی تەموزەوە مامۆستایانی سەرپەرشتیاری کارنامەکان، چەند نمایشێکیان هەڵبژێرد، مەرجەکانیش ئەوە بووە، یەکێک لە شانۆ نامەکان کوردی بێت، پێنج شانۆنامەکەی دیکە جیهانین.

سەرۆکی بەشی شانۆ ئاماژە بە گرفتی نەبوونی بودجەی پێویست دەکات بۆ شانۆکان و دەڵێت: بۆ تێچووی کارە شانۆییەکانمان سەردانی بەرپرس و دەوڵەمەندەکانی شارمان کردووە، هەندێک هاوکارییان کردووین بۆ ئەوەی کارەکانمان هەنگاوێک بچنە پێشەوە.
سۆران ئەکرەم لە بارەی نمایشەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، نمایشەکان بە شانۆی شۆڕشی مردووەکان دەست پێ دەکات لە نوسینی ئەرنسۆیە و یەکێکە لە دەقە جیهانییەکان، پاشان شانۆیی ماڵی بووکە شوشە، هەروەها شانۆی ماراسات، شانۆی زنە تەنیا تەنیا نوسینی کوردیە لە نێو شانۆکاندا، کاروان عەبدوڵا سۆفی نوسیوێتی، هەفتانە سێ شانۆی نمایش دەکرێت لە هۆڵی بەدیعە دارتاش کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژانی یەک شەممە، سێ شەممە، پێنجشەممە، لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.

لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بەو مامۆستا و کەسانەی هاوکاربوونە لە ئامادەکردنی شانۆییەکانیی خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگای هونەرەجوانەکان، کە دوا قۆناغی بەشی شانۆیە لە پەیمانگاکەدا.

 

 

سەرچاوە: rojnews