"وشه" بۆ یه‌كه‌م جار سێ نامه‌ى تایبه‌ت و نه‌بینراوى "عەزیز گەردی" نووسه‌ر و وه‌رگێڕى ناودارى كورد بڵاو ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وكات قوتابی قۆناغی دکتۆرا بووە و باسى سه‌ربرده‌ى ژیانى خۆى ده‌كات.
"عەزیز گەردی" نووسه‌ر و وه‌رگێڕى ناودارى كورد له نامهكاندان باسى ئه‌وه ده‌كات كه به‌هۆى نه‌خوێنده‌وارى دایكى و له زیندانبوونى باوكى ساڵى له دایكبوونى به ته‌واوى نازانێت و دواتر خۆى به له دایكبووى 1950 زاینیى تۆمار ده‌كات، كاتێكیش به‌هۆى زیره‌كییه‌وه قۆناغه‌كانى خوێندن به ئاسانى ده‌بڕێت پێویست به‌وه ده‌كات خۆى گه‌وره بكات و جارێكى تر ناچار ده‌كرێت ده‌ست له ته‌مه‌نى بدات.
ئه‌و نامانه‌ى "وشه" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چەند نامەیەکی ده‌ستنووسى نەبینراوی گەورە بلیمەتی کورد "عەزیز گەردی"ین، کاتێك قوتابی بووە مامۆستاکەی (پڕۆفیسۆر دکتۆرە شوکریە ڕەسووڵ) داوای لێ کردووە بینووسێت.
ئەم دەستنووسانەی عەزیز گەردی لە ساڵی 1998 نووسراوە، بەڵام لەبەرئەوەی شوکریە ڕەسووڵ هەستی کردووە ئەو قوتابییەکی جیاوازه، بۆیه ئەم نامانە لای خۆی هەڵدەگرێ، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار له "وشه"ه‌وه ده‌یخاته به‌ر دیدى خوێنه‌ران.
ڕۆژى دووشەم شەشی حوزەیران، نووسەر و وەرگێڕی كورد عەزیز گەردی لە تەمەنی 75 ساڵی كۆچی دوایی كرد، ئەوەیش دوای مانەوەی بۆ حەوت ڕۆژ لە نەخۆشخانە.
عەزیز ئەحمەد عەبدوڵا ناسراو بە عەزیز گەردی، لە ساڵی 1947 لە هەولێر لە دایكبووە، لە شارەدێی بەحركەی نزیك شاری هەولێر نیشتەجێ بوو، لە ژیانیدا هاوسەرگیریی نەكردووە.
نۆبەرەی بەرهەمەكانی عەزیز گەردی ساڵی 1969 چاپ دەکرێت كە كتێبی رەوانبێژییە، بەڵام ئەو كتێبە لە سەرەتای حەفتاكان بڵاو دەكاتەوە.
لە ساڵی 1994 ماستەرنامە و لە ساڵی 1999 بڕوانامەی دكتۆرا بەدەست دەهێنێت كە تێزەكەی بە ناونیشانی (سەروا)یە، دەزگای ئاراس هەمان ساڵ چاپ و بڵاوی كردووەتەوە.
عەزیز گەردی لە چەندان قوتابخانە وانەی گوتووەتەوە و پاشان دوای تەواوكردنی زانكۆ، لە كۆلێژی ئاداب بەشی زمانی كوردی دەبێتە مامۆستا.
سەرچاو: wishe