سینه‌ما به “هونه‌ری حه‌وته‌م” داده‌نرێت كه پاش ته‌لارسازی، په‌یكه‌رتاشی، شانۆ، نیگاركێشان، مۆسیقا، سه‌ما په‌یدا بووه. سینه‌ما له‌سه‌رده‌می ئێستادا وه‌كو چه‌كێكی هونه‌ری هاوچه‌رخه كه ده‌شێت بینه‌رێكی زۆری هه‌بێت، به‌شێكی زۆر وڵاتان سودی لی ده‌بینن له‌كۆمه‌ڵی بواری گرنگدا وه‌ك ئابوری و پیشه‌سازی و په‌روه‌رده‌ی و كه‌لتوری و… هتد، هه‌روه‌ها پێشبڕكێ و ململانێی توند هه‌یه له‌نێوانیان بۆ چه‌سپاندنی سینه‌مای وڵاته‌كه‌ی خۆیان و به‌جیهانیكردنی و گه‌یشتن به لوتكه بۆ نمونه وڵاتێكی وه‌كو فه‌ره‌نسا رێگا نادات فیلمی ئه‌مریكی پیشانبدرێت به‌بێ دۆبلاژ له ناو وڵاته‌كه‌یدا، وه‌به‌شێكی زۆری وڵاتان كۆمه‌لی یاسای تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌ن سه‌به‌ره‌ت به‌كۆنترۆڵكردنی فیلم له ناو وڵات‌دا، یان ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌م هێنانی فیلم و سینه‌ما، چونكه ئاگاداری ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌كه‌ی “هونه‌ری حه‌وته‌م”ن. بۆیه جێی خۆیه‌تی ئێمه‌ی كورد پرسیارێك بكه‌ین ئایه له‌م هاوكێشه ئالۆزه‌دا، كورد لهكۆێدایه یان ئایه سینه‌مایه‌ك هه‌یه به‌ناوی ” سینه‌مای كوردستان ” یان ئه‌و “فیلم سازانانه‌ی كورد سه‌ربه‌چی سینه‌مایه‌ك و ستایلێكی سینه‌مان؟
سینه‌مای هه‌ر وڵاتێك بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت پێویستی به چه‌ند خاسیه‌تێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه وه‌كو (بازاری فیلم و كۆمپانیای فیلم، تێوری و كتێب و ره‌خنه‌گری سینه‌ما، گۆڤار و رۆژنامه و سایتی سینه‌ما، هۆلی سینه‌ما به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌می، به‌رهه‌م هێنانی فیلم) ، هه‌روه‌ها پێویسته خاوه‌نی قوتابخانه‌ی سینه‌ما و ستایلی سینه‌مایی بێت له رووی فۆرم و ناوه‌رۆكه‌وه سه‌ربه‌خۆی خۆی بسه‌لمێنیت،
بۆ نمونه فیلمه‌كانی ئیتالیا كه نوێنه‌رایه‌تی سینه‌مای به‌توانای ئیتاڵیا ده‌كه‌ن زیاتر له رێگای قوتابخانه‌ی نیوریالیزمی ئیتاڵی و ده‌رهێنه‌رانی به‌توانای ئه‌و سینه‌مایه‌وه ده‌ناسرێت. وه سینه‌مای هیندستان له‌ڕێگه‌ی بۆلیود و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیاریكراو وه‌ك سه‌ماكردن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ئه‌كته‌ره ئه‌ستیره‌كان و ته‌كنیك و… هتد خۆیان ناساندوه، هه‌روه‌ها سینه‌مای فه‌ره‌نسی له‌رێگای شه‌پۆلی نۆی و ره‌نگی تایبه‌ت و دیساین و كۆمپۆزهیش و مۆنتاژ.. هتد سینه‌مای وڵاته‌كه‌یان ناساندوه، هه‌ر بۆیه زۆر جار گۆێمان له‌ده‌سته‌واژه‌ی سینه‌مای روسی یان ئێرانی یان كۆری ده‌بێت.
به‌ڵام ته‌نیا له‌زاراوه‌ی كوردیدا گۆیمان له زاراوه‌ی “سینه‌مای كوردستان” ده‌بێت، له كوردستانیكدا ته‌نها 3 بۆ 4 هۆلی سینه‌مای سه‌رده‌می نیه چۆن ده‌كرێت بوتریت “سینه‌مای كوردستان” هه‌یه كه ئه‌مه‌ش كاریسه‌یه‌كی رۆشنبیری و هونه‌رییه.
هه‌روه‌ها كوردستان به‌هۆی دابه‌ش بونه‌یه‌وه به‌سه‌ر چه‌ند وڵأتێكی دراوسێدا (عیراق، ئیران، توركیا، سوریا )، سینه‌ما له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌یی نه‌بووه و سینه‌مای ههرپارچهیهك له ژێر كاریگه‌ری سینه‌مای ئه‌و وڵاته‌دا بووه بۆ نمونه سینه‌ما له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری و ستایلی سینه‌مای ئێران دا بووه، بۆنمونه “به‌همه‌نی قوبادی” له‌فیلمی “كیسه‌ڵه‌كان ده‌فرن” كه‌ڵكی له ئه‌كته‌ری ئاماتۆر وه‌رگرتووه، ئه‌وه به‌گشتی و تاراده‌یه‌ك كاریگه‌ری ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی “عباس كیا رۆسته‌می” له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌رهێنه‌ره نیشان ده‌دات، چونكه “كیا رۆسته‌می”یش له‌به‌رهه‌مه‌كانی خۆی كه‌ڵك له‌ئه‌كته‌ری ئاماتۆر وه‌رده‌گرێت و نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و بابه‌ته‌ش فیلمی”تامی گیلاسه” براوه‌ی خه‌ڵاتی “دارخورمای زێرینی كان”ه، قوبادی له فیلمی “با له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌بات” له‌ده‌رهێنانی “عه‌باسی كیا رۆسته‌می” وه‌كو ئه‌كته‌ر و یاریده‌ری ئه‌و سینه‌ماكاره كاری كردووه. هه‌روه‌ها له پرسیارێكدا كه ئاراسته‌ی ”یه‌لماز گۆنای” ده‌كرێت كه بۆچی فیلمه‌كانت به زمانی توركیه ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به هۆی ئه‌وه‌ی زمانی كوردی له توركیا قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و فیلمانه‌ی كه ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان ده‌رهێنانی بۆ ده‌كه‌ن له ههركۆییهكی جیهان بێت یان ئه‌و فیلمانه‌ی له لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌ره كورده‌كانه‌وه به‌رهه‌م دێت، كاتیك به‌شداری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن به ناوی “سینه‌مای كوردستان” ه‌وه نیه به‌ڵكو به‌ناوی سینه‌مای (ئیران، توركیا، فه‌ره‌نسا، عێراق، روسیا) وه به‌شداری ده‌كه‌ن و خه‌ڵاته‌كانیش به‌ناوی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌یه، بۆ نمونه فیلمی ”په‌رینه‌وه له غوباری “ده‌رهێنه‌ر “شه‌وكه‌ت ئه‌مین” به‌ناوی عیراقه‌وه به‌شداری فێستیڤاڵی كانی كردوه، هه‌روه‌ها فیلمی “سرته له گه‌ڵ با” ده‌رهێنانی “شه‌هرامی عه‌لیدی” به‌شداری له خولی هه‌شته‌مینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی فیلمی عه‌ره‌بی-ئه‌وروپی كردوه، دوو خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی وه‌رگرت، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ری كوردی كوردستانی توركیا “زیره‌ك ئه‌حمد” له فیلمی “پاریس پاروو” ویستویه‌تی وه‌كو هاوڵاتییه‌كی بێ وڵات به‌شداری فێستیڤاڵه‌كان بكات به‌ڵام دواتر ناچاركراوه به‌ناوی فه‌ره‌نساوه به‌شداری بكات وه خه‌ڵای زێری فێستیڤاڵی قاهیره‌ی سینه‌مای له وڵاتی مصر وه‌رگرتووه، وه‌هه‌روه‌ها فیلمه‌كانی “هونه‌ر سه‌لیم” به‌شداری فێستیڤاڵه‌كان ده‌كات وه‌كو “سینه‌مای فه‌ره‌نسی” به‌شداربووه، هه‌روه‌ها ” به‌همه‌نی قوبادی” ده‌ڵێت: خه‌لكی من وه‌ك دهرهێنهریكی كوردی ئیران ده‌ناسن، هه‌روه‌ها فیلمه‌كانی كۆمه‌ڵی ده‌رهێنه‌ری تری كورد زمان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵی رێگری تر هه‌یه له‌پێش دروست بوونی “سینه‌مای كوردستان”
“به‌همه‌نی قوبادی” له باره‌ی دواكه‌وتنی سینه‌مای كوردی و كهموموری و سنورداریه‌تی به‌رهه‌مه سینه‌ماییه كوردییه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین رێگر له به‌ده‌م سینه‌مای كوردی گۆمه‌لگای كوردیه ئینجا هه‌ردوو حكومه‌تی ره‌گه‌ز په‌رستی ئیران و توركیا.
به‌ڵام ده‌كرێت بڵین كورد له هه‌ر وڵاتێك خاوه‌نی كۆمه‌ڵی ده‌رهێنه‌ری “كورد زمانه” وه‌ك له كوردستانی ئێران ده‌رهێنه‌ر ” ته‌یمور په‌تایی” فیلمی (نان و ئازادی) ده‌رهێنه‌ر “به‌همه‌نی قوبادی” (كاتیك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان، كیسه‌ڵه‌كان ده‌فرن، نیوه مانگ ، كه‌س هه‌واڵی پشیله ئیرانیهكانی نیه، وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن) ده‌رهێنه‌ر “شه‌هرامی علی دی” فیلمی (سرته له‌گه‌ل با) ده‌رهێنه‌ر “ئیبراهیم سه‌عیدی” فیلمی (ماندوو).
له ده‌رهێنه‌رانی كوردستانی عێراق ده‌رهێنه‌ر “شه‌وكه‌ت ئه‌مین” فیلمی (شوێنێك بۆ یاری ، په‌رینه‌وه له خوبار) ده‌رهێنه‌ر “جانۆ رۆژبه‌یانی” فیلمی (ژیان ، سه‌مای پاندۆڵ، چاپڵین له شاخی های) ده‌رهێنه‌ر ”هونه‌ر سه‌لیم” فیلمی (كیلۆمه‌تر زیرۆ ، دۆڵ) له‌ده‌رهێنه‌رانی كوردستانی توركیا ده‌رهێنه‌ر “یه‌ڵماز گۆنای” فیلمی (رێگا، دیوار ) ده‌رهێنه‌ر “ئیقیت ئیلاجی” فیلمی (مهم و زین)و … هتد .
” به‌همه‌نی قوبادی ” له‌دوایه‌مین فیلمی “وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن ” كه‌به‌شداری فێستیڤاڵی “تۆرینتۆ” له وڵاتی كه‌نه‌دا كرد، دوای نمایش كردنی ”وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن” قوبادی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌ڵامی پرسیاری نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی جیهانی دایه‌وه و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت ره‌وشی ئیستای سینه‌مای كوردی گوتی : كورد خاوه‌نی كه‌لتورێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و پێویسته به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ساڵانی سه‌خت و ناله‌باری رابردودا هیچ كاتیك ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان پێ نه‌دراوه ، له‌و بروایه‌دام له داهاتوودا سینه‌مایه‌كی به‌هێزمان ده‌بێت و شاهێدی سینه‌مایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له كورده‌كان ده‌بن.
سەرچاوە: galawej