سیناریۆکانی ئەردۆغان و حەسەن خەیرییەکان..

 

عەبدوڵا کەریم مەحمود

 

مستەفا کەمال ئەتاتورک ی سەرۆک کۆماری تورکیا، بە پاڵپشتی بەریتانیا  وفەرەنسا  ،  پێش کۆنگرەی لۆزان، سیناریۆیەکیان بۆسڕینەوەی مافی چارە نووسی کورد  دارشت بوو .

لە ٢٤/  ٧/ ١٩٢٣ ، لە کۆنگرەی لۆزان  ،سیناریۆکەیان بە رۆڵی  (حەسەن خەیری)* نمایش کرد  ،ناوی کوردو مادەی (٦٢،٦٣.٦٤) ی سیڤەریان   لە سەرنەخشە سڕییەوە.

لە ( ١٩٢٣) تا( ٢٠٢٤) ئەوە (١٠١) ساڵە ، کورد ، لە  (باکوور و رۆژئاواو باشوور و رۆژهەڵات ) ی کوردستان ، لە لایەن دەوڵەتی ( تورکیا ،سوریا ،عێراق ،ئێران ) ، بە چەکی کۆمپانیای زلهیزەکانی جیهان ، جینۆساید دەکرێت .

 نیشتمانەکەیان نوقمی ئاگرو ئاسن و قوروقشم وفسۆرو تێزاب و ژەهری کیمیایی دەکەن .

.سوپای عێراق بە فەرمانی سەدام حسین ،لە ٢/٨/١٩٩٠کوێتی  داگیری کرد، بە بڕیاری  ئەنجومەنی ئاسایش ، هێزەکانی ئەمەریکاو ( ٣٤) وڵاتی هاوپەیمان ،  سوپای عیراقیان لە کوێت بە تێک شکاوی دەرکرد.

١٠١ساڵە ،(تورکیاو سوریاو عێراق و ئێران) ،چەند ناکۆک بن ،بۆ جینۆسایدی کورد ،خاوەنی یەک ستراتیژن .

سەرکردەی حیزبە سیاسیەکانی  کوردستان ، ئەوە (١٠١) ساڵە ناکۆکن ویەکتریی قبوڵ ناکەن  و یەکتریی دەسڕنەوە ، بۆ لەناوبردنی  یەکتریی دەبن بە حەسەن خەیری.

سوپای تورکیا لە  ١٩٩٢  تا ئێستا،  ئەوە٣٢ساڵە ، سەروەری خاکی عێراق و هەرێم پێشێل دەکات ،  ٧٠ سەربازگەو بنکەی سەربازی و میتی تورکی لە ناوچە ستراتیژییەکانی سنوورو ناو خاکی باشووری کوردستان، بە بیانووی هێرش بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان داناوە  .

سوپای تورکیا بە ٣٠٠تانک و زرێپۆش و ١٥هەزار سەربازەوە،چەند سەربازگەیەکی تریان داناوە .

لە ٤/٧/٢٠٢٤ ئەو تانک و زرێپۆشانەی سوپای تورکیا  لە رێگەی ناحیەی بامەرنی و قەزای ئامێدی  یەوە گەیشونەتەناو گوندی( سەرگەلی) ،قەزای ئامێدی ،سەربازگەی نوێ یان  لەوێ داناوە.

بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان و بە فڕۆکەی جەنگی گوند و رەزو باخ  ئەو گوندانە بۆردومان و خاپوور دەکەن و خەڵکی ئەو گوندانە ئاوارە دەکەن .

لەم دیمەنە تراژیدیایانە دا ،  چەند دیمەنێکی شەرمەزاری و ئیزدیواجی  و دووفاقی دەبینین .

دیمەنی یەکەم :

تەیب رەجەب ئەردۆغان  ، دوای ١٠١ساڵ  .بە هەمان سیناریۆی مستەفا کەمال و زلهێزەکانی دنیا  ، دژبە کورد ،بە پاڵپشتی دەوڵەتی (تورکیا و سوریاو عیراق و ئێران و حەسەن خەیرییەکانی کورد ،جارێکی تر 

لۆزانێکی تر ،دووبارە دەکاتەوە.

دیمەنی دووەم:

  (تورکیا ،سوریا،عیراق، ئیران)و زلهێزەکان ،خاوەنی یەک ستراتیژن بۆ جینۆسایدی کوردو خاپوورکردنی نیشتمان ،بەڵام سەرکردەکانی کورد دەبن بە پاشکۆ وسێبەری داگیرکەران ، رۆڵی سیناریۆکەی حەسەن خەیری نمایش دەکەنەوە.

دیمەنی  سێیەم :

سوپای  عێراق کوێتی داگیرکرد ،بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، بەهێزی ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپەیمان سوپاکەی سەدامیان تارو مارکردو تێکیان شکان و لە کوێت دەریان  پەراند .

بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش بەرامبەرسوپای داگیرکەری تورکیا  و جینۆسایدی کورد، بێ دەنگە، هیچ هەڵوێستێکیان نییە.

ئەم بێ دەنگیەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان وخیانەتی حەسەن خەیرییەکان ،دەیان پرسیاری بێ وەڵام  دروست دەکات؟

عەبدوڵلا کەریم مەحمود 

* مستەفا کەمال ئەتاتوک ،(حەسەن خەیری) کوردی شاری  دەرسیمی، ،لە سیناریۆیەکدا ، وەک ئەکتەرێک  بەکارهێنا ، بواری بە حەسەن خەیری دا ، لە ناو هۆڵی پەرلەمان ،بە جلی کوردیەوەهاوار بکات:

-کوردەکان نایانەوێت جیا ببنەوە،

ئەتاتورک پێ ی وت،  تەلەگرافێک  بۆ لۆزان بکەو ئەو رستەیە بڵێرەوە ، .کۆنگرەش لەسەر قسەکانی (حەسەن خەیری ) رێکەوتن نامەی لۆزانیان  ئیمزاکرد .

 دوای ماوەیەک بە فەرمانی ئەتاتورک حەسەن خەیری یان  دا بە دادگای(ئیسدتقلال ).

خەیری وتی : -من بۆیە وام وتوە بۆ ئەوەی کورد نەبێت بە خاوەنی دەوڵەت .

پێیان وت :-تۆ دەستووت پێشێل کردوە ، بەجلی کوردییەوە ،چویتە تە ناو هۆڵی پەرلەمان .

دادگا حوکی ئیعدامی دا ، بەڵام خەیریی لە وەسێتەکەی دا وتی :

-لە شوێنێک بە خاکم بسپێرن ، هەرکوردێک بەلای قەبرەکەما تێپەری تفێکم  لێ بکات. 

/ حەسەن خەیری و رێکەوتن نامەی لۆزانی ٢٠٢٤، کوردیپیدیا.،

سەرچاوە : سپیمیدیا