چالاكییە كەلتورییەكان لە سویسرا بە هۆی سیستمی فیدراڵی و چوار زمانەكە و نەریتە زۆرەكانییەوە لەڕادەبەدەر هەمە چەشنن. رووناكبیری لەلایەن كەرتی گشتی و سندوقی تیروپشك و خاوەنكارە تایبەتەكانەوە پشتگیری دەكرێت. لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە 13 شوێن لە سویسرا لە كەتەلۆگی میراتی جیهانیدا تۆمار كراوە.
كەلتورە ناوچەییەكان لە سویسرا هەندێكجار جیاوازییەكی زۆریان لەگەڵ یەكتردا هەیە، بەڵام هاوكات هاندەری یەكتریشن، مۆزەخانەكان بە تایبەتی بەناوبانگن، لە سەرووی هەمووشیانەوە ژمارەیەكی زۆر گەلەریی هونەری و زیادكردنەكانن كە ناوبانگێكی نێودەوڵەتییان هەیە. دیمەنی شانۆ و سەما چەند شانۆیەكی هەمیشەیی هەیە، هەروەها دیمەنێكی سەربەخۆی زیندوو لەگەڵ گروپی بچووك و شانۆی ئاماتۆر.
دیزاینی سویسرا بە كوالێتی و بێكاتیی خۆی سەرسامت دەكات، لە كاتێكدا خاڵە بەهێزەكانی دروستكردنی سینەما لە فیلمە دیكۆمێنتارییەكاندایە.
لە رابردوودا ئەدەبیاتی سویسرا زیاتر کاریگەریی بەسەر خۆیەوە هەبوو، بەڵام لە سەردەمی نوێدا زیاتر مامەڵە لەگەڵ ناوەڕۆكی بەرژەوەندیی جیهاندا دەكات.
سویسرا زەمینەیەكی بەپیتە بۆ تەلارسازی و ژمارەیەك دیزاینی تەلارسازی سەركەوتووی نێودەوڵەتی بەرهەمهێناوە.
سیاسەتی كەلتور
بەهۆی سیستمی فیدراڵییەوە، بەرهەمی كەلتوری سویسرا لە چەندین سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە پشتگیریی لێدەكرێت. كەرتی گشتی ساڵانە بە كۆی گشتی سێ ملیار فرانك پشتگیری لە بەشی رووناكبیری دەكات، كە شارەوانی و كانتۆنەكان گەورەترین پشكی لە ئەستۆی دەگرن.
مۆزەخانەی نیشتمانیی سویسرا لە شاری زیورخ
بابەتی پارەداركردنی كەلتوری سویسرا بریتییە لە دروستكردنی كەلتوری و بەرهەمهێنان و دابەشكردن و ئەرشیفكردنی بەرهەمەكان لەلایەن كەرتی گشتی و لەلایەن دامەزراوە تایبەتەكانی وەك دامەزراوە و سپۆنسەر و پاترۆنەكانەوە.
شارەوانییەكان بودجە بۆ كەلتور تەرخان دەكەن
ساڵانە شارەوانییەكان نزیكەی سێ ملیار فرانك بۆ كولتور خەرج دەكەن. زۆربەی ئەم خەرجییە كەلتورییە، واتە نزیكەی نیوەی لەلایەن شارەوانییەكانەوە دەكرێت، نزیكەی 40 %ی لەلایەن كانتۆنەكانەوە و زیاتر لە 10 %ی لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە. بە پێوانەكردنی كۆی بودجەی سێ ئاستی حكومەت، شارەوانییەكان زۆرترین پارە بۆ رووناكبیری خەرج دەكەن بە رێژەی زیاتر 3 %، بەتایبەتی شارەكانی جنێڤ و زیورخ و بازل. لە كاتێكدا كانتۆنەكانی زیورخ، بازل-شتات، ڤۆد و بێرن لە پێشەنگن كاتێك باس لە خەرجییەكانی كانتۆن دەكرێت، حكومەتی فیدراڵی پشتگیری لە دروستكردنی كەلتوری دەكات بە بڕی ساڵانە زیاتر لە 320 ملیۆن فرانك.
حكومەتی فیدراڵی و كانتۆن و شارەوانییەكان هەریەكەیان لە كەرتە رووناكبیرییە جیاوازەكاندا بەشدارن. لە كاتێكدا شانۆ و موزیک بە خوێندنگەکانی موزیکیشەوە بە پلەی یەكەم لەلایەن شارەوانییەكان و بە پلەی دووەم لەلایەن كانتۆنەكانەوە پشتگیری دەكرێن.
سینەما و فیلم لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە پارەیان بۆ دابین دەكرێت. پاراستنی شوێنەوارەكان و پاراستنی میراتەكان لە ئەستۆی كانتۆنەكانە، لەكاتێكدا میدیای گشتی لەلایەن حكومەتی فیدراڵی و شارەوانییەكانەوە پاڵپشتی دەكرێت. كۆلێجە تەكنیكییەكان بۆ هونەر و دیزاین بە شێوەیەكی سەرەكی لەلایەن كانتۆنەكان و حكومەتی فیدراڵییەوە پارەیان بۆ دابین دەكرێت. مۆزەخانە و هونەرە جوانەكان و كتێبخانەكان و ئەدەب لەلایەن هەر سێ ئاستی حكومەتەوە پشتگیرییان لێ دەكرێت.
رێكخستنی سیاسەتی رووناكبیری
سیاسەتی رووناكبیریی حكومەتی فیدراڵی لەلایەن دوو رێكخراوەوە بە هاوبەشی پشتگیریی لێدەكرێت: فەرمانگەی رووناكبیریی فیدراڵی و دامەزراوەی پڕۆ هێلڤێتیا.
فەرمانگەی رووناكبیریی فیدراڵی بەرپرسیارە لە سیاسەتی رووناكبیریی حكومەتی فیدراڵی و بەرپرسیارە لە بەرەوپێشبردن و پاراستن و گەیاندنی فرەچەشنی كەلتوری. پەرە بە پەرەپێدانی رووناكبیری دەدات لە بوارەكانی هونەر و فیلمدا، چاودێریی مۆزەخانە و ئەرشیف دەكات، پشتگیریی لە پاراستنی شوێنەوارەكان دەكات و بەشدارە لە پەروەردەی رووناكبیریدا. نووسینگەی فیدراڵی رووناكبیری دەكەوێتە شاری بێرن. دامەزراوەی پڕۆ هێلڤێتیا پەرە بە بڵاوبوونەوەی كەلتوری سویسرا دەدات لە دەرەوەی وڵات. لە ناوخۆدا بەشداری لە ئاڵوگۆڕی كەلتوری لە نێوان تاک و ناوچەكان دەكات و پەرە بە ئافراندنی هونەری دەدات. دامەزراوەكە لە شاری زیورخ دامەزراوە.
چالاكییە رووناكبیرییەكانی سویسرا لە دەرەوەی وڵات لەلایەن ئەو دوو رێكخراوەوە بە هاوكاریی وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵی دەكرێن.
كەلتور، راستی و ژمارەكان
سێ بوارە سەرەكییەكەی زمانی ئەوروپی، ئەڵمانی، فەرەنسی و ئیتاڵی لە سویسرا كۆدەبنەوە و لە ئەنجامدا ژیانێكی دەوڵەمەندی كەلتوری دروست دەبێت. هەڵكەوتەی جوگرافیی تایبەتی سویسرا بەو مانایەیە كە کادرە فەرهەنگییەکان سەیری دەرەوە دەكەن و زۆرجار كاریگەرییە دەرەكییەكان لە بەرهەمەكانیاندا دەبینرێت.
سویسرا زیاتر لە هەزار مۆزەخانەی هەیە
لە سویسرا 1053 مۆزەخانە هەیە كە ساڵانە بە تێكڕا زیاتر لە 10 ملیۆن سەردانكەریان هەیە. كەمینەیەكی كەم (5 %)ی سەرجەم مۆزەخانەكان ساڵانە زیاتر لە 50 هەزار سەردانیکەر تۆمار دەكەن، زۆرترین سەردانیان بۆ مۆزەخانەی هونەر و مۆزەخانەی زانستە سروشتییەكانە.
لە هەر سێ هاووڵاتی، دوو هاووڵاتی لە ماوەی ساڵێکدا لانیكەم بەشداریی یەك نمایشی موزیک دەكەن و 20 % یان ئامێرێكی موزیک دەژەنن.
بەرفراوانترین كتێبخانە لە سویسرا كتێبخانەی كانتۆن و زانكۆی لۆزانە كە كۆی گشتی هەشت ملیۆن و 400 هەزار یەكەی فیزیكی تێدایە.
چیرۆكی كچە هەتیوەكەی شاخ
چیرۆكی « هایدی» چیرۆكی كچە هەتیوەكەی شاخ كە بۆ زیاتر لە 50 زمانی جیهان وەرگێڕدراوە و كراوە بە شانۆنامە و میوزیكاڵ و بالێ. لە ساڵی 1920 ەوە فیلمی «هایدی» دووبارە و چەند بارە دەكرێتەوە بە فیلم، لە ئەمریكا و ژاپۆن (وەك زەنجیرەیەكی كۆمیدی) نمایش دەكرێت. دواجار چیرۆكی هایدی لە ساڵی 2015 وە جارێكی تر لەلایەن دەهێنەر ئالان گسپۆنێرەوە فیلمی لێ بەرهەم هێنرایەوە. لە زۆر شوێن «هایدی» كڵێشەی سویسرای وەك بەهەشتێكی ئەڵپ بەهێزتر كرد، بەڵام رەنگدانەوەی مێژووی زۆرێك لە كۆچەرانی سویسرایە.
لە سویسرا 78 شانۆی پڕۆفیشناڵی گرنگ هەیە كە 56 شانۆیان لە بەشە فەرەنسییەكەی ئەو وڵاتەدایە، هەروەها 865 یانەی شانۆ و زیاتر لە 330 یانەی سەما لە بەڕێوەبەرایەتی یانەكانی سویسرا تۆماركراون.
كەرتی گشتی ساڵانە بۆ هەر دانیشتوویەكی ئەو وڵاتە لەبواری كەلتور 350 فرانك خەرج دەكات كە دەكاتە 0.4 % بەرهەمی ناوخۆیی.
سندوقەكانی تیروپشكی كانتۆنەكان ساڵانە زیاتر لە 150 ملیۆن فرانک پشتگیریی چالاكییە كەلتورییەكان دەكەن.
شارەكانی جنێڤ، زیورخ و بازڵ زۆرترین خەرجی رووناكبیرییان هەیە بۆ هەر تاكێك، ئەمەش وایكردووە كە گرنگترین ناوەندەكانی رووناكبیری بن لە سویسرا.
لە رێكخراوی جیهانی یونسكۆ 13 شوێنی سویسرا وەك شوێنەواری جیهانی تۆمار كراون كە لە كۆی ئەو 13 شوێنە، نۆیان بەهۆی گرنگی كەلتوری و چواریان بەهۆی جوانی دیمەنەكانیانەوەیە.
باڵكۆنەكانی باخچەی ترێی لاڤاكس لە سەدەی 11دا كە دیواری بەردیان لەسەرە و فریشتەن، نموونەیەكی ناوازەن بۆ باشترین بەكارهێنانی سەرچاوە ناوخۆییەكان
رێككەوتننامەی شوێنەواری جیهانی یونسكۆ سەروەت و سامانی سروشتی و كەلتوریی ناوازە و بەنرخ دەپارێزێت.
مۆزەخانەی نیشتمانیی زیورخ لە سویسرا
سەرچاوە کوردستانی نوێ