كتێبێك له‌باره‌ی سۆشیال میدیا و كاریگه‌رییه‌كانی چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌

كتێبی "میدیا و سۆشیال میدیا كاریگه‌ری و چاره‌سه‌ر" له‌ نووسینی دكتۆر نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ڕاگه‌یاندن و میدیا، له‌ دووتوێی 132 لاپه‌ڕه‌دا له‌ چاپخانه‌ی پاندا له‌ سلێمانی چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.
دكتور نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید به‌ "وشه‌"ی گوت، كتێبه‌كه‌ له‌ چه‌ند ناونیشانێكی جیاواز و له‌ ره‌هه‌ندی جیاوازه‌وه‌، شیكاری بۆ میدیا و سۆشیال میدیا كردووه‌، كاری له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌ جیاوازه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ و كولتوور و بواره‌كانی ژیان كردووه‌.

ئه‌و گوتی، له‌گه‌ڵ هه‌ر بابه‌تێكیشدا جگه‌ له‌ شیكاریی فۆرم و جۆری ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ و شوێنه‌واره‌كانی، تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر  پێشنیار و رێچاره‌ و ڕیگرتن له‌و حاڵه‌تانه‌ كه‌ به‌هۆی سۆشیال میدیاوه‌ دروست ده‌بن، هاوكات كاری له‌سه‌ر  ئه‌ڵته‌رناتیڤ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌كه‌ی كردووه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ دووتوێی 132 لاپه‌ڕه‌دا له‌ چاپخانه‌ی پاندا له‌ سلێمانی چاپ كراوه‌ و ئێسته‌ به‌رده‌سته‌ له‌ كتێبخانه‌كاندا.
دكتۆر نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی و پسپۆڕی میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌ و شه‌ش به‌رهه‌می تری له‌ بواری میدیادا هه‌یه‌.

 

 

سەرچاوە: wishe