ئاكار نه‌جم
ئه‌ده‌بی روسی له سه‌رده‌می قه‌یسه‌ره‌وه تاوه‌كو سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی سۆڤیه‌ت گه‌لێك نووسه‌ری به‌رهه‌م هێناوه، ئه‌و نووسه‌رانه كاریان له‌سه‌ر روسیایه‌كی پڕ كێشمه‌كێش كردووه. روسیایه‌ك هه‌میشه له‌به‌ره‌ی جه‌نگدا بووه و خۆی وه‌ك ئیمپراتۆرێكی گه‌وره نیشانداوه و هه‌وڵیداوه پانتایی وڵاته‌كه‌ی فراوانتر بكات، هه‌میشه به‌رهه‌می ئه‌و شه‌ڕه قورسانه‌ی روسیای قه‌یسه‌ر و روسیای سۆڤیه‌تی هه‌ژاری و ماڵوێرانی بووه. نووسه‌رانی وه‌كو تۆڵستۆی و دۆستویڤسكی و چیخۆف و ... تاوه‌كو سه‌رده‌می مه‌كسیم گۆڕكی و تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و پاش روخانی سۆڤیه‌ت. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا ده‌ركه‌وتنی پوتین دیسانه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بووه بۆ سه‌ر جیهان. ئه‌م رۆژانه جیهان له ترسێكی كوشنده‌دا ده‌ژی. ترسی ئه‌وه‌ی ئایا ورچه روسییه‌كه جیهان به‌ره‌و كوێوه ده‌بات. چه‌ند دنیا له‌و ورچه تۆقیوه، ئه‌وه‌نده‌ش روسه‌كان تۆقیون له‌و شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌ره‌ی كه جارێكی تر روسیا بباته‌وه بۆ سه‌رده‌می ریسوایی و هه‌ژاری و وێرانكاری گه‌وره.
شێوازێكی سه‌خت له گێڕانه‌وه
به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی روسی له‌م روسیا گه‌وره و به‌رینه‌ی كه هه‌میشه سه‌نته‌ری شه‌ڕی گه‌وره بووه و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش به ئه‌مڕۆشه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له روسیا كارێكی قورس و سه‌خته. ڤلادیمێر سۆرۆكین یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌شێك له ژیانی كه‌وتۆته سه‌رده‌می كۆتاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێته‌وه و ئه‌مڕۆش كه ماوه له ژیاندا سه‌رده‌می پوتینه، ئه‌و پوتینه‌ی خه‌ریكه به سه‌ركێشییه‌كانی جیهان ته‌واو ده‌كات. سۆرۆكینیش وه‌ك زۆرێك له نووسه‌رانی دیكه‌ی روسیای سه‌رده‌می به‌لشه‌فی به‌شێك له ژیانی له‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌دا بووه، هه‌ربۆیه له نووسیندا په‌نای بردۆته به‌ر شێوازێكی سه‌خت له گێڕانه‌وه، هاوشێوه‌ی جه‌یمس جۆیس سوودی له مه‌نه‌لۆگ وه‌رگرتووه، یان به‌و جۆره ئاڵۆزه‌ی ره‌خنه‌گران باسی لێوه ده‌كه‌ن رۆمانه‌كانی نووسیوه و په‌نای بۆ ره‌مز و كۆد و رسته‌ی شپرزه و ناڕێك و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بردووه.
ڤلادیمێر سۆرۆكین نووسه‌ری ناوداری روسی له ساڵی 1955 له بیكۆڤۆ، روسیا له‌دایكبووه. نووسه‌ر و وێنه‌كێش و دراماتۆرگ و شانۆنامه‌نووسی روسی به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی ئه‌ده‌بی پۆستمۆدێرنی روسی داده‌نرێت، به تایبه‌تی به به‌رهه‌مه ئه‌زموونییه زیندووه‌كانی ناسراوه و زۆرجاریش مشتومڕیان له‌سه‌ركراوه. سۆرۆكین نووسه‌رێكی داهێنه‌ره و سوود له دوو نه‌ریتی گه‌وره‌ی روسیا وه‌رده‌گرێت له ئه‌ده‌بی سۆڤیه‌تدا نه‌ماوه تاقیكردنه‌وه‌ی ئاڤانگارد و زه‌وقێك بۆ قسه‌ی بێ‌مانا.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1977 بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری میكانیكی له زانكۆی روسی، نه‌وت و غازی گوبكین له مۆسكۆ ته‌واو كرد بڕیاریدا ئاره‌زووه‌كانی له بواری هونه‌ری گرافیك و دیزاینی كتێبدا تاقی بكاته‌وه. له‌و بواره‌دا گه‌لێك كاری جوانی كرد و دیزاینی بۆ سه‌دان كتێب كردووه. له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌ستیكرد به نووسینی چیرۆكی تایبه‌ت به‌خۆی، ئه‌زموونی نووسینی ده‌ستپێكرد و به‌رهه‌مه‌كانی بوو به به‌شێك له به‌رهه‌می ژێرزه‌مینه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی مۆسكۆ، له‌و كاته‌دا بزووتنه‌وه‌ی چه‌مكگه‌را زاڵ بووه. چه‌ند كورته چیرۆكێكی له ساڵی 1985 له گۆڤاری ئه-یا چاپكران، كه گۆڤارێكی ده‌وری هونه‌ری هاوچه‌رخ بووه، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌لایه‌ن ژێرزه‌مینه‌كانه‌وه له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئاماده‌كراوه و له پاریس بڵاوكراوه‌ته‌وه. به‌ڵام قۆناغی گه‌شانه‌وه و ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نووسه‌ره، له دوای په‌رۆسترۆیكا و شلبوونه‌وه‌ی سانسۆر ده‌ستیپێكرد، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا بینه‌رێكی به‌رفراوانیان بۆ په‌یدابوو. توانی وه‌ك نووسه‌رێكی روسی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه له نێو خوێنه‌رانی روسیای سه‌رده‌می كرانه‌وه‌دا.
ژیانی ئه‌ده‌بی ئه‌م نووسه‌ره به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه، له‌و ساڵانه‌ی نووسینیدا كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نووسیوه، له كورته‌چیرۆك و رۆمان، له رۆمانه‌كانی:
رۆمانی نزیك
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی سۆرۆكین وه‌ك رۆماننووس له ساڵی 1985 دا بوو، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئۆچێرێد (The Queue) ته‌نزێك بوو له‌سه‌ر ژیانی ئاسایی سۆڤیه‌ت و وه‌ك زنجیره‌یه‌ك دیالۆگ له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا نووسرا كه له ریزدا چاوه‌ڕێی كڕینی كاڵا ده‌كه‌ن له فرۆشگایه‌كدا. رۆمانی The Queue – نزیك. له گێڕانه‌وه‌یه‌كی بێ فۆرم پێكهاتووه، شكست ده‌هێنێت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیالۆگ و نوێنه‌رایه‌تی قۆناغێكی خه‌و ده‌كات به زنجیره‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی سپی، توانای سۆرۆكین بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و مه‌یلی بۆ به‌كارهێنانی وشه و رسته‌ی بێ‌مانا به‌رجه‌سته ده‌كات. رۆمانی نزیك یه‌كه‌م رۆمانه ئێستا وه‌ك كلاسیكی مۆدێرن ناسراوه. دره‌وشاوه‌یی سۆرۆكین بوێری فه‌رمی، چاو و گوێی تیژ بۆ بێماناییه‌كانی ژیان و زمان، یاریكردنه بێهاوتاكه‌ی، له‌م كۆمیدیا فێڵبازانه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له ماوه‌ی ساڵانی چه‌قبه‌ستوویی كۆتایی سۆڤیه‌تدا رووده‌دات. كتێبه‌كه هیچ وه‌سف و رێكخستن و ئاڕاسته‌ی شانۆیی نییه، جگه له ده‌نگ هیچی تر نییه، رفاندنی گفتوگۆ، ده‌نگۆ، گاڵته‌جاڕی، هاواره‌كانی تووڕه‌یی، بانگكردنی ناوه‌كان و ناڵه سێكسییه‌كان. رۆمانی نزیكی ته‌نزێكی وێرانكه‌ری بیرۆكراسی سۆڤیه‌ته. رۆمانی نزیك كۆمیدیایه‌كی فێڵبازانه‌یه باس له‌ساڵانی چه‌قبه‌ستوویی سۆڤیه‌ت ده‌كات. ئه‌م شێوازه له گێڕانه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زمان و رسته‌سازی و رۆمانی نزیكی ده‌باته‌وه بۆ جیهانی مه‌نه‌لۆگ و شێوازی نووسینی جه‌یمس جۆیسمان به‌بیر دێنێته‌وه، كه عه‌لامه بووه له‌و بواره‌دا. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێزمان و رسته‌سازی له‌لایه‌ن سۆرۆكینه‌وه به‌كارهێنانی گه‌ڕانی زمانه له‌لایه‌ن رۆماننووسی ئێرله‌ندی جه‌یمس جۆیسه‌وه په‌یڕه‌وكراوه.
رۆمانی سییه‌مین خۆشه‌ویستی مارینا
رۆمانێكی دیكه‌ی ڤلادیمێر سۆرۆكینه ساڵانی 1982-1984 نووسراوه و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1995 به زمانی روسی بڵاوكراوه‌ته‌وه. رۆمانه‌كه ئه‌و گۆڕانكارییه نیشان ده‌دات كه له‌گه‌ڵ پیاوێكی بۆهێمی روویداوه به‌شێوه‌یه‌كی پاسیڤ رژێمی تۆتالیتاری قبووڵ ناكات. پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه به چه‌سپاندنی له‌سه‌ر سیمبۆلیزمی ساخته‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و رۆحی، ده‌بێته ده‌قی بێ روخساری سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كانی سۆڤیه‌ت، واته جه‌وهه‌ری رژێم. چیرۆكی رۆمانه‌كه له ساڵی 1983 رووده‌دات. كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی مارینا ئه‌لێكسیڤایه، ژنێكی ته‌مه‌ن سی ساڵه، مامۆستای مۆسیقایه له ناوه‌ندێكی كات به‌سه‌ربردنی یه‌كێك له كارگه‌كانی مۆسكۆ، پیانۆژه‌نه و به‌هۆی شكاندنی په‌نجه‌یه‌كی بچووكه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له گه‌نجیدا.
سه‌ره‌تای كتێبه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ته‌رخانكراوه بۆ رابردووی مارینا، به گرنگیپێدانێكی تایبه‌ت به گه‌شه‌كردنه سێكسییه‌كه‌ی، ئه‌م به‌شه‌ی كتێبه‌كه پڕه له دیمه‌نی سێكسی. وه‌سفكردنی رابردوو و ژیانی سێكسی مارینا به دیمه‌نی جیابوونه‌وه له كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كۆتایی دێت. دوای ئه‌وه، ئێستای مارینا باس ده‌كرێت، پێش هه‌موو شتێك، په‌یوه‌ندییه‌كانی له بازنه‌كانی ناڕه‌زاییدا، خۆشه‌ویستی رۆمانسی بۆ نووسه‌رێكی ناڕازی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی. خاڵی وه‌رچه‌رخان كۆبوونه‌وه‌ی مارینایه له‌گه‌ڵ سكرتێری كۆمیته‌ی حیزبی كارگه‌كه، سێرگی رومیانتسێڤ، زۆر له نووسه‌ره دڵخوازه‌كه‌ی ده‌چێت. له كاتی سێكس له‌گه‌ڵ سێرگی، به یاوه‌ری ده‌نگی زه‌نگه‌كان و سروودی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له رادیۆوه، مارینا ئۆرگازم ئه‌زموون ده‌كات. دوای ئه‌وه بڕیار ده‌دات ژیانی خۆی به شێوه‌یه‌كی توند بگۆڕێت. به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌سووتێنێت كه رابردووی ناڕازی خۆی بیرده‌خاته‌وه. له به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م نووسه‌ره: "به‌یانی قه‌ناس به‌ده‌ست" و "رێگای پڕۆ" و "ئه‌سپێكی ره‌ش به چاوێكی سپی" و " رۆژی پاسه‌وان" و "كریملینی شه‌كر" و "بلیزارد" و "تیلوریا"... له شانۆگه‌رییه‌كانی "زیكر"و" گه‌شتی دۆستۆیڤسكی" و "متمانه"... شه‌ش سیناریۆی فیلمی نووسیوه، له‌وانه "مۆسكۆ"و "مه‌د فریتز" و "شته‌كه". هه‌روه‌ها سیناریۆیه‌كی بۆ ئۆپێرا "كوڕانی رۆزنتاڵ" نووسیوه.
له پای ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه، له ساڵی 2001 خه‌ڵاتی بوكه‌ری روسی پێ به‌خشراوه، هه‌مان ساڵ خه‌ڵاتی "ئاندری بێلی"ی روسی وه‌رگرتووه. له ساڵی 2005 خه‌ڵاتی ئازادی وه‌رگرتووه، هه‌مان ساڵ بڕوانامه‌ی رێزلێنان له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه. له ساڵی 2010 خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی "گۆڕكی"ی روسی- ئیتالی به‌ده‌ستهێناوه.
ڤلادیمێر سۆرۆكین به یه‌كێك له دیارترین نووسه‌رانی هاوچه‌رخی روسیا داده‌نرێت، ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی ئه‌م نووسه‌ره به وردی ده‌خوێنرێته‌وه و له نووسه‌ره پڕ فرۆشه‌كانی روسیایه. سۆرۆكین به یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه داده‌نرێت نیگه‌رانه له ئازادی بیروڕا له وڵاته‌كه‌یدا و بیرۆكه‌ی توندوتیژی یه‌كێكه له بیرۆكه دووباره‌بووه‌كان له به‌رهه‌مه‌كانیدا بوارێكی فراوانی بیركردنه‌وه‌ی داگیركردووه، وه‌ك سۆرۆكین ده‌بینێت توندوتیژی به‌هێزه له دیمه‌نی هاوچه‌رخی روسیادا ئاماده‌یه و ژیان له هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه به ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كات. ئه‌و پێیوایه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه ئیڤان گرۆزنی یان ئیڤانی ترسناك دروستی كردووه تا ئێستا زیندووه و حوكم ده‌كات و وڵاته‌كه‌ی ئازادی نییه و هیچ ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ش نییه. ئه‌مه له به‌رهه‌مه‌كانیشیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
سەرچاوە: knwe