عەبدوڵا کەریم مەحمود
گه‌ر به‌رواردی ته‌مه‌نی 239 ساڵێ شاری سلێمانی ، له رووی سیاسیی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووریی و هه‌ڵویست و گۆڕانکارییه‌کانه‌وه ، لە گەڵ شارەکانی عێراق دا بکرێت ، سلێمانی لە ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تر و باڵاتره .
له 19٢٠ـ 1958 له ماوه‌ی( ٣٨) ساڵی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ، سوپای عێراق به هه‌ماهه‌نگی سوپای به‌ریتانیا و فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌ریتانیا ، ( 1923-1927، 1930-1931 ) په‌لاماری شاری سلێمانی یان دا ، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا ، شاری سلێمانیان بۆردمان کرد.
6ی ئه‌یلوولی 1930 شه‌پۆلی خه‌ڵکی شاری سلێمانی، پێشه‌نگی راپه‌ڕین و یەکەم شۆڕشی شاربوون ، وه‌ک بورکانێک بەرە و رووی ئینگلیزه‌کان دژ به غه‌در و ناعه‌داڵه‌تی و ستەم ته‌قینه‌وه ، به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌کانی شاریان هه‌ژاند.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق ، له 1958 تا راپه‌ڕینی 7 /3/ 1991 ، تا گۆڕانکاری 9/ 4/2003 ، له‌ماوه‌ی ٣٣ ساڵی ،( 5 )سه‌رۆک کۆماری عێراق ،سلێمانی شاری هەڵویستی مانگرتن و رێپێوان و راپه‌ڕین و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕش بووە .
له من‌ع ته‌جه‌وله‌که‌ی 9ی حوزه‌یرانی 1963 ، ئیزیبات خانه و حامیه‌ی سلێمانی پڕکران له خه‌ڵکی شار ، چه‌ندان که‌س گوله باران کران ، یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و ده‌یان تراژیدیا لە شاری سلێمانی تۆمار کرا و بوون بە دۆکۆمینتی نێو ده‌وڵه‌تی .
زۆرله سه‌رکرده‌کان ره‌وتی نوێ ی سیاسیی ورووناکبیریی و هەڵوێست و یاخی بوون له سلێمانی فێر بوون ، دوای راپه‌رین ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، به هه‌موو بۆچوونه جیا جیاکانه‌وه ، بێ وه‌فاو بێ ئەمەک بوون ، ئه‌م شاره‌یان خسته په‌راوێزه‌وه .
سلێمانی باجی هه‌ڵوێستی باڵا‌و پێشه‌نگی خۆپیشاندانی شاروراپه‌رین و شۆڕشی شار وشاخ ده‌دات ،ده‌سه‌ڵات دارانی کورد به یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان وئیسلامی سیاسیی و حیزبه‌کانی تره‌وه به هۆی ململانیی نا سروشتی و نا دیموکراتی و نابه‌جێ و نا دروستی یانه‌وه .
به هۆی بێ سیسته‌میی وبێ ده‌ستووریی و بێ یاساییەوە ، هه‌ر هه‌موویان به عه‌قڵی مه‌زاجیانه‌یان ، غه‌در له‌م شاره دەکەن.
ئه‌وه ( 32 ) ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ، وه‌ک سه‌دام ، سلێمانی یان له بازنه‌ی شه‌قامی شه‌ست مه‌ترییه‌که ، کردووه به زیندان .
له ماسته‌ر پلانی شار‌و سیمای شار وره‌وتی خزمه‌ت گوزاریی و گۆڕانکارییەکانی شار بێ به‌ریان کردووه.
سه‌دام حسین به‌شاری سلێمانی ده‌وت :
-سلێمانی شاره قورسه، مەترسییەکە ، سه‌ری ماره‌که‌یه .
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ، سه‌دام ئاسا ، هه‌مان به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه وهه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتیان ، به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره نواند .
جینۆسایدی ئابووریان به‌رامبه‌ر سلێمانی په‌یڕه‌و کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێست و شکۆی باڵای سلێمانی و خه‌ڵکی شار که‌م بکه‌نه‌وه.
به هەمان گرێ ی ئاڵۆزی سایکۆلۆجی وده‌روونی عەفلەقی ، سەدام ئاسا :
(سلێمانی سه‌ری ماره‌که یه و به پلان و بەرنامەو نەخشەی عه‌قڵی بنەماڵەیی وخێڵەکی یان ، ورد‌و خاشی ده‌که‌ن ) .
نیازیان بوو بە عەقڵی حەکیمانەیان ، سلێمانی بکه‌ن به که‌لاوه‌یه کی کۆتایی شەڕی گرێ ی ده‌رونی ئاڵۆزی خۆیان .
له دوای راپه‌رینه‌وه ، (10) پارێزگارله سلێمانی کاریان کردوه ، هیچ کام له‌و پارێزگارانه ، هیچ هه‌ڵوێستێکی یان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ناعه‌داڵه‌تی و ئه‌و هه‌موو غه دره‌ی له‌م شاره کراوە نه‌بوو .
هیچ کامیان ده‌ست به‌رداری کورسیه‌که‌یان نەبوون و روو به رووی سته‌م و ژه هری سزاکانی حکومەتی هەرێم ، بەرامبەر سلێمانی نەوه‌ستانه‌وه .
سه‌ردار قادردووساڵ جێگری پارێزگار و نۆ مانگ به‌وه‌کاله‌ت پارێزگاری سلێمانی بوو ، له ماوه‌ی ئه‌زموونی کاره‌کانی دا ،گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد :
له ژێر دروشمی بریقه‌داری (سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبییرییه )،
به‌پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه و سیاناریۆی جیا جیا ، سزای ئه‌م شاره ده‌ده‌ن .
داهاتی سلێمانی نادیار‌و ونه ، جیاوازی له نێوان سلێمانی و دهۆک ده‌کەن ، ده‌یان وسەدان غه‌درو کاری نابەجێ و ناعه‌داله‌تی لە حکومەتی هەرێم بینی .
له هه‌ڵوێستێکی دیار‌و باڵادا ، رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵات داران و ئه‌و ژه‌هری سزایه‌ی سلێمانی وه‌ستایه‌وه ، ده‌ستبه‌ردارو پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئیمتیازه‌کانی بوە‌وه .
ئایا حکومەتی هەرێم ، بەو هەموو جیاوزای و نا عەدالەتیە ؟
بەو هەموو ستەم و غەدرەی بەرامبەر بە سلێمانی دەیکەن ، بە رەوا ی دەزانن ؟
ئەی پارێزگاکانی شار‌و ئەنجومەنی پارێزگاری شار ،ئەرکی ئێوە چییە؟، بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی ئێوە ،قبوڵ کردنی غەدرو ناعەدالەتییە.
بەم سیناریۆیانەیان ، سە دام ئاسا ،چارەنوسی دەسەڵات دارانی کورد، بەرەو مێژوویەکی رەشی خیانەت و قەفەزی دادگای گەل دەبنەوە؟
سەرچاوە : سپی میدیا