لەژێر دروشمی (هونەر و کەلتوری کورد) فێستیڤاڵی (سولی فێست) کە یەکەمین فێستیڤاڵی هونەری و کلتورییە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە لەلایەن گروپی پایزە لەشاری بۆکان و گروپی سوهرەوەردی و گروپی ژێ لەلایەن دامەزراوەی iTALK لە رۆژی پێنجشەممە 5-5-2022 پێشکەش دەکرێت.
فێستیڤاڵ لە هۆڵی تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی سەعات 3ی سەرلەئێوارە دەبێت.
ئامانج تێیدا هەلێکە بۆ ئارامی ڕۆح لەدنیایەکی پڕ لە نائارامی.
سەرچاوە: pukmedia