لە شاری سلێمانی فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل بەڕێوەدەچێت، پێویستە ئەو فیلمەی بەشداری ڤیستیڤاڵەکە دەکات بە مۆبایل کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام درابێت.
دامەزراوەی ڤیم پۆستەری فەرمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایلی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل فێستیڤاڵێکی لۆکاڵی فیلمی کوردییە لە شاری سلێمانی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی/ بەشی هونەری سینەما و دامەزراوەی ڤیم بەڕێوەدەچێت".
دەشڵێت" فێستیڤاڵەکە دەرفەت بە ئارەزوومەندانی بواری فیلم و سینەما دەدات تا فیلمەکانیان لە ڕێگەی مۆبایلەوە بەرهەمبهێنن و بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن".
ڕوونیشیکردەوە، لە نزیکترین کاتدا زانیاری زۆرتر لەسەر کات و شێوازی بەشداریکردنی فیلم و تەواوی وردەکاریەکان بڵاودەکرێتەوە.
سەرچاوە : سپیمیدیا