ڕۆژی سێشەمە هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی کوردانی ئێزدی لەلایەن رێکخراوی داعشەوە لەسەر گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گوندی هەمەدان لە سنووری شنگال کرایەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییە ئێزدییەکان و کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەش ئامادە بوون و چەند گوتەیەک پێشکێش کرا و سروودی ئایینی خوێندرا؛ دواتریش مۆم بۆ گیانی قوربانییەکان داگیرسێندرا.
سەرچاوە: rudaw