د.توانا
کاکە سالار... گشتمان خاس دەزانین ئێوە خاوەنی پستێ زەوی نین لەخاکی نیشتمان
ئێوە نەکوڕی سەرۆکن ونە بەناوسەرۆکی پارت لەکوردستان
ئێوە کەهەرگیزتاقە دۆلارێکتان پێنەبڕاوە لەدزی وتاڵانیی سەرزەوی وبن زەوی نیشتمان ،
بەڵام ئەمڕۆ پیشانتان داین چۆن چۆنی دەبێتە کوڕی ڕاستەقینەی نیشتمان ،
چونکە ئێوەخائن و زۆڵ نین! ئێوە ماڵ وێرانکەرو داردەستی دوژمن نین ..
ئێوە ئەمڕۆ پڕبەگەروو بێدەنگ وانەیەکتان لە خۆشەویستی نیشتمان.. دابەهەمووکورد
بۆئەوجاش و کۆیلانەی ئابڕوی کوردیان برد
وانەیەکی بەخوێن نووسراو پڕهێزبەتین..
بۆئەوانەی تێرنابن هەردەم برسین ..
بۆئەوانەی تەنها سەرۆکی بوکەڵەی سەرکورسین .
خۆزگە کەمێ وانەی غیرەتتان ئەدا بەسەرۆکی پارتە بێ غیرەتەکان ،
ئەوانەی هەردەم ئامادەن بۆ هەڕاجی خاک ونیشتمان
تا دەست هەڵبگرن لە جاشێتی چیتر تاڵان وهەرزان فرۆشی نەکەن خاکی کوردان..
تائەوانیش وەک ئێوە فێرببن چۆن چۆنی دەبێت ئاشقبوون بە کورد بەکوردستان..!