ساریا، ئەو کچە کوردەی بەهێزترین خانمی جیهانە

 

ئا/ میهرەبان سەلام

 

ساریا به‌كر، کچە کوردێکی هەڵەبجەییەو نازناوی به‌هێزترین خانمی جیهان بۆساڵی ٢٠٢٤ی بەدەستهێناوە، ئێستا له‌ئاماده‌كاریدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی ساڵی ٢٠٢٥ بباته‌وه‌، ئەو دەڵێت "نۆ مەدالیای زێڕینی جیهانیی پلەی یەکەمم هەیە، ٥٠ مەدالیای ناوخۆیی‌و جیهانیم هەیە".

دەشڵێت "کچانی هەڵەبجە زۆر بێنازن‌و کەس نییە پیرۆزباییەک یان هاوکارییەکمان بکات".

سەرچاوە : ئاوێنە