پرۆفیسۆر د. مهاباد كامیل*
*سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
زمانی یه‌كگرتوو ده‌بێته رایه‌ڵه‌ی نێوان نه‌وه‌كان، جه‌خت له گرنگیی زمان ده‌كاته‌وه له یه‌كخستن و به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وه جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه.
خودی زمان به‌رهه‌می گه‌شه‌كردنی مرۆڤه و ته‌نها مرۆڤ توانای ئاخاوتنی هه‌یه، واته یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤ و گرنگییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه و مرۆڤه‌كان له‌رێی زمانه‌وه به‌شێكی زۆر له كه‌سایه‌تییان ده‌ستنیشانده‌كرێت و ده‌ناسرێنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خودی مرۆڤه‌كان به چاو نه‌بینین به ئاخاوتن و شێوازی نووسینیان ئاستی رۆشنبیریی و كه‌سایه‌تیان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
بێگومان كارامه‌ییه‌كانی مرۆڤ له‌ئاخاوتن و گوێگرتن نووسین خوێندن جیاوازن ، ئه‌م جیاوازییه‌ش په‌یوه‌سته به ئاستی ژیریی و كات و شوێنی ئاخاوتنه‌وه.
هه‌مووان له‌گه‌ل زماندا گه‌وره بووین و زمانیش له گه‌ڵمان گه‌وره بووه، زمان جگه له‌وه‌ی به‌خششێكی خوداییه، وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی جه‌سته‌مان ئامرازی گۆكردنیشمان پێبخشراوه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی ئاخاوتن پێویستیان به ده‌ورووبه‌ر هه‌یه، واته پێویستمان به قسه‌كه‌ر و گوێگر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاخاوتن و تێگه‌یشتن بێته ئاراوه، لێره‌وه كۆمه‌لگه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، ئیدی ئه‌و كۆمه‌لگه‌یه هه‌ر قه‌باره‌یه‌كی هه‌بێت گرنگ نییه.
ئیدی لێره‌وه زمانی یه‌كگرتوو ده‌بێته رایه‌ڵه‌ی نێوان نه‌وه‌كان جه‌خت له گرنگی زمان ده‌كاته‌وه له یه‌كخستن و به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وه جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه. لێره‌دا چه‌ند خاڵێك هه‌یه:
پێناسه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌یی: زمانی نه‌ته‌وه‌یی زمانێكه كه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كدا، چ له رووی واقیعه‌وه یان له رووی یاساییه‌وه. ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی ئاماژه‌ی پێبدرێت، یان له یاسادا وه‌ك زمانی نیشتمانی وڵاته‌كه ده‌ستنیشان بكرێت.
یه‌كگرتوویی له رێگه‌ی زمانه‌وه: ئه‌و زمانانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك «زمانی نیشتمانی» داده‌نرێن ده‌توانن یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌وپێش ببه‌ن له رێگه‌ی شیعر، ده‌سته‌واژه، گۆرانی و میراتی ئه‌ده‌بی.
زمانی ستاندارد و یه‌كگرتوویی: زمانی ستاندارد رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له دروستكردنی زمانێكی دیاریكراو بۆ پێكهاته و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا. به‌داخه‌وه تا ئێستاش ئێمه زمانێكی یه‌كگرتوومان نییه بۆ ئاخاوتن له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا و هه‌مان په‌یره‌وی نووسینمان نییه، ،هۆكاره‌كه‌شی بۆ چه‌ندین بابه‌تی مێژوویی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام ده‌كرێت كرمانجیی ناوه‌ڕاست ببێته بنه‌مای زمانی ستانده‌ر، چونكی ئه‌ڵقه‌ی تێگه‌یشتنی سه‌رجه‌م دیالێكته‌كانه له باشووری كوردستان، چونكه دیالێكتێكه به‌رده‌وامی به‌خۆیه‌وه بینیوه وه‌ك زمانی نووسین، له‌زمانی شیعر و ئه‌ده‌بیاته‌وه بۆته زمانی نووسین و رۆژنامه‌گه‌ری و میدیا و به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێم.
ئه‌م دیالێكته رۆڵی زمانی ستانده‌ر ده‌بینێت له‌سه‌ده‌ی19ه‌وه تا ئێستا به‌بێ پچران له شیعر و ئه‌ده‌بیات و زمانی خوێندن و راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری و سۆشیال میدیای بینراو و بیستراو، كه‌واته ئه‌م دیالێكته لای سه‌رجه‌م قسه‌پێكه‌رانی زمانی كوردییه‌وه ناسراوه و هه‌مووان لێی تێده‌گه‌ن، ئامانجی سه‌ره‌كیی زمانیش تێگه‌یشتنه ئیدی تاكه‌ی چاوه‌رێ بكه‌ین كه به ره‌سمی زمانی ستانده‌رمان نه‌بێت، چونكه زمان به زۆره‌ملێ و به كه‌ته‌لۆك ناچه‌سپێنرێت، زمان به‌بێ كۆمه‌ڵگه ژاوه‌ژاوێكی بێ مانا و تابوتێكی بزمار رێژه.
سەرچاوە : کوردستانی نوێ