زانایان درێژترین تەمەنی مرۆڤ دیاریدەكەن

زانایان پاش ئەو هەموو توێژینەوانەی كە لەسەر هەزارەها بە ساڵاچوو كردیان، بە مەبەستی دیاریكردنی زۆرترین تەمەن كە مرۆڤ ژیابێت، لە نوێترین توێژینەوەدا بۆیان دەركەوت كە زۆرترین تەمەنی مرۆڤ لە نێوان 120-150 بووە، چونكە مرۆڤ بەهۆی وەستانی چالاكییەكانی لەش  ونەخۆشییە جۆراوجۆرەكان و چوونە تەمەنەوە وایكردووە نەتوانێت لە 150 ساڵ زیاتر بژی.
بەڵام ئێستا سەرقاڵی ئەوەن دەستبكەن بە توێژینەوەیەكی تر تا بزانن مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ بەكارهێنانی چارەسەری پزیشكی تا 200 ساڵ بژی یان نا، هەر بۆیە ئێستا تەنها دەتوانن بڵێن مرۆڤ تا 150 ساڵ دەژی.

 

 

سەرچاوە: knwe- دیانا ئەحمەد