رامی عەبدولرەحمان سەرۆکی روانگەی سوری رایگەیاند
" ٢٠٠ هەزار ئاوارەی عفرین کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی لە تەلەرەفعەت و شەهبا هەڵهاتوون بۆ باکوری حەلەب ئێستا لەلایەن میلشیاکانی سەر بە تورکیاوە گەرمارۆ دراون دەنگیان بەکەس ناگات و هەڕەشەی سەربڕینیان لێدەکرێت".
رامی عەبدولرەحمان سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ کاتژمێری ٩:١٥ ی ئەمشەو بە کەناڵی BBC بەریتانی رایگەیاند " ٢٠٠ هەزار کوردی ناوچەکانی باکوری حەلەب لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە گەمارۆ دراون و هیچ رێگایەکیان پێنادرێت کە بە ئاراستەی باکوری رۆژهەڵات شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بجوڵێن". هەروەها هەمان لێدوانی بۆ کەناڵی ئەلعرەبییە حەدەسیش دووبارە کردەوەو ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کوردانە دانیشتووی ناوچەی شەهبائن.
هەروەها سەرۆکی روانگەی سوری ئاماژە بەوەش دەکات هەندێک لە ئەفسەرانی نێو ئەو میلیشیانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە " کوردەکان سەر ببڕن".
ئەوەی جێگای سەرنجە، وەک رامی عەبدولرەحمان ئاشکرای دەکات کە ئەو ٢٠٠ هەزار هاوڵاتییە کوردە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفونیان بەکەسەوە نەماوەو، نازانرێت بۆچی پەیوەندیان نەماوە لە کاتێکدا پەیوەندییە تەلەفونییەکانیان تورکیا دابینی کردووەو لەو ناوچەیەدا کار دەکات".
رامی عەبدولرەحمان سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤە کە رێکخراوێکی سەربەخۆیی مافی مرۆڤەو دەزگایەکی میدیایشە هەموو هەواڵەکانی سوریا سەربەخۆیانە دەگوازێتەوەو زانیارییەکانی جێگای متمانەی ناخۆ و جیهانییە.
گوێ لە دەقی قسەکانی رامی عەبدولرەحمان لەم لینکەوە بگرە..
لینکی دووەم..
PM:10:07:01/12/2024
سەرچاوە : بسپی میدیا