محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی
ریالیزم به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی چه‌ند بنه‌مایه‌كی فه‌لسه‌فی بوو، واقیعی له ئایدیال و رۆح جودا ده‌كرده‌وه، له ئاكامدا بووه بنچینه‌یه‌ك بۆ له دایكبوونی چه‌ندین لقی جۆراو جۆر.
ره‌خنه‌گر و ئه‌ده‌بناسان رێبازی ریالیزم به‌سه‌ر چه‌ندین لق و رێچكه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن (زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان له ماوه‌ی ناوه‌ڕاست و كۆتایی سه‌ده‌ی 19 دا دانراون) ئه‌م لقانه‌ش هه‌ندێك به‌زه‌حمه‌ت یه‌ك له ئه‌وی دیكه جودا ده‌كرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موویان له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵقوڵاون، ئه‌ویش واقیعه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ره‌خنه‌گران رێبازی په‌رناس و سمبوولیزمیش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ریاڵیزم.
فه‌ڕمانڕه‌وایه‌تی بیر و بیری زانستی چییه؟
ریالیزم بنچینه‌ی تراژیدیا و گیروگرفته‌كانی مرۆڤی له قه‌ده‌ر و جه‌برییه‌ت و ئه‌ودیو سروشت و رێكه‌وت و لێكدانه‌وه‌ی رۆمانسیانه دوور ده‌خسته‌وه، ده‌یگه‌ڕانده‌وه بۆ هۆكاری مادی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆ نموونه بنچینه‌ی تراژیدیا لای ریالیسته‌كان، هه‌ندێ جار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی چینایه‌تی، هه‌ندێ جاریش بۆ ململانێی نێوان نه‌وه‌كان، لای هه‌ندێ نووسه‌ریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ برسێتی و هه‌ژاری، زۆر جارانیش بۆ هۆكاره سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵاتییه‌كانی دیكه. كه‌چی ده‌بینین بنچینه‌ی تراژیدیا له ئه‌فسانه‌كاندا و له‌لای كلاسیك و رۆمانسییه‌كان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سروشت و قه‌ده‌ر و رێكه‌وت و جه‌بریه‌ت و هێزه شاراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ.
ئه‌وه‌ی ریالیزم له رێبازه‌كانی پێشووی وه‌ك كلاسیزم و رۆمانسیزم جودا ده‌كاته‌وه ئه‌و باوه‌ڕه پته‌وه‌یه به‌زانست، بۆ نموونه لای ئه‌میل زۆلا كاتێ رووداوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستییانه شیته‌ڵ ده‌كاته‌وه و بهڵگهبهندییان ده‌كات. ته‌نانه‌ت زۆلا پێیوایه ریالیزم هیچی دیكه نییه له پێكهڵپێك كردنه‌وه‌ی زانست له‌ناو ئه‌ده‌بدا.
هه‌ندێك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی هه‌ن نرخیان هه‌ر له‌وه‌دا نییه ئایا له رووی رۆشنیری و هونه‌رییه‌وه بایی چه‌ندن و چه‌ند نین و تا چ راده‌یه‌ك له دنیای خه‌یاڵ و هونه‌ری ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌ی زه‌وقدا ده‌وری كاریگه‌ر ده‌گێڕن. به‌ڵكو نرخی راستییان له‌وه‌دایه به‌ڵگه‌ی زمان و چه‌رخی خۆیان و به‌وردی چرای ره‌خنه ئاڕاسته‌ی كه‌لێن و قوژبنی تاریكی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان و ئه‌و قۆناغه ده‌كه‌ن كه پێیدا رۆیشتوون، وه‌ك ئاوێنه رووداو ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ئه‌ی ئه‌ده‌ب ئاوێنه‌ی ژیان نییه؟
بۆ نموونه نووسینه‌كانی (ئه‌لكسه‌نده‌ر دۆماس و چارلزدیكنز و مه‌كسیم گۆركی) ئه‌مانه هه‌موو په‌رده له رووی ده‌ورێك هه‌ڵ ده‌ماڵن كه خاوه‌نه‌كانیان تیایدا ژیاون. ئه‌گه‌رنا تۆ ماده‌كه‌ی له كوێوه ده‌هێنیت؟ له رووداوه‌كانی ده‌وروپشته‌وه نه‌بێت كه به‌چاوی خۆی ده‌یبینێت یان به‌گوێی خۆی ده‌یبیستێت. به‌جۆرێك كار ده‌كاته سه‌ر ده‌رون و ئه‌و دیو ده‌روونیشه‌وه. به‌داخه‌وه تا ئه‌م دواییه له كورده‌واریدا كارێكی ئه‌ده‌بی ئه‌وتۆ سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه گرێی رووداوی رۆژێك له رۆژه‌كانی مێژوومان بۆ بكاته‌وه و چهمكێكیمان بۆ ده‌ربخات، به‌و شێوه‌یه له‌نێو میلله‌تانی دهوروپشتماندا هه‌یه. بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌بێت به دانسقه داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه له خۆیدا شتێك بێت.
لای خۆمان ریالیزمی ره‌خنه Critical Realism به شیعر له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی خانییه‌وه (1650-1705) ده‌ستی پێكرد ورده ورده په‌ره‌یسه‌ند له سه‌رده‌می حاجی قادری كۆییدا (1816-1897). ئینجا شاعیره‌كانمان (پیره‌مێرد، زێوه‌ر، فایه‌ق بێكه‌س، سه‌لام، جگه‌رخوێن) په‌یڕه‌ویان كرد. به‌ڵام به چیرۆك یاخود سه‌رگوزه‌شته، ره‌خنه ئه‌وه‌نده بره‌وی نه‌بووه، چونكه هونه‌ری چیرۆكنووسین وه‌ك شیعر سه‌ریهه‌ڵنه‌دا بوو یاخود شان به‌شانی ئه‌و نه‌ڕۆیشتووه. له‌م باره‌یه‌وه له ساڵه‌كانی بیستدا ( له خه‌وما و مه‌سه‌له‌ی ویژدان)ه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د موختار جاف جگه له چیرۆكی زۆر و زه‌به‌ند له فۆلكلۆردا كه نه‌نووسراونه‌ته‌وه. له ساڵه‌كانی دواییشدا مامۆستایان (حوزنی موكریانی و شاكر فه‌تاح و برایم ئه‌حمه‌د) له چیرۆكدا پێشڕه‌و بوون.
سه‌رچاوه‌كان:
1- له خه‌وما، جه‌میل صائب، لاپه‌ره 13، چاپی یه‌كه‌م 1975 به‌غداد.
2- رێبازه ئه‌ده‌بییه‌كان، فه‌رهاد پیرباڵ، لاپه‌ڕه 102، 106 .
چاپی یه‌كه‌م 2004، هه‌ولێر.
سەرچاوە: knwe