دەڵێن..

 

کانی کوردستان 

 

دەڵێن بەئاگاداری جۆرج بووشی کوڕ ئەم سیناریۆیە دروستکراوە تابەهانەیەک بەدەستەوە بێت  بۆ لێدانی  ئوسامە بن لادن و سەدام !

دەڵێن : ئەم سیناریۆیە  سەرۆکەکانی  ماسۆنی جیهانی دایان ڕشتووە بۆ لێدانی سێنەری بازرگانی جیهانی !

دەڵێن ودەڵێن ...تا ئەمڕۆش هەر دەڵین لەداهاتووشدا زۆر شتی تریش دەڵێن ..

بەڵام نرخی ئەم تاوانە زۆر لەوە گرانترە مرڤ بەمەبەستی  کارێکی دوای ئەمە دایڕشتبێ..!

مروڤێکی ژیر هەرگیز ناچێ هەزار یان سەد ئاسک بکوژێ تەنها بۆئەوەی تفەنگی ڕاوەکەی تاقیبکاتەوە ..

ئێمەی  کورد وەک مرۆڤ زۆر دەمێکە پێش مەرگمان بەمەرگ ئاشناین..بەگەلەکۆمەکێ ی گورگەکانی چواردەورمان پەلامار ئەدرێین، بەپلانی پێش دارێژراو بەدەستی  داگیرکەرانی نیشتمانمان دەمانکوژن ..بۆیە ئێمەی کورد زۆر لەمرۆڤەکانی کە، زۆرتر هەست بە ئازاری مەرگ دەکەین  لەدوورەوە باوەڕ بەم  "دەڵێنانە "بەهیچیان ناکەین ..گشت ساڵێک لەیادی  ئەم کارەساتە  دڵ تەزێن وناخ هەژێنە، دوکەڵی مەرک ئاسمانی کوردستانیش دەتەنێ ،بۆن وتامی تفت وتاڵی خوێن دێتەوە بەرلووتمان ..

ئەمڕۆش وەک ساڵەکانی پێشووتر لەیەزدان دەپاڕێینەوە مرۆڤەکان لەوە ژیرتربن .. تاهەرگیزمرۆڤ بەدەسی مرۆڤ کۆتایی بەژیانی نەیەت ! 

چونکە  هیچکام لەهۆکارو ذەڵێنەکان برینی مەرگی ئازیزان ساڕێژناکات..