دێرین جەمال
لەدوای ڕاپەڕینەوە ھەستمان بە کەمێک ئازادیی و سەر بەستی خۆمان کرد ، دەنگماندا بەحوکمەتێکی کوردی ، تا چیدی کورد لە چوار چێوەی ڕەسەنایەتی کەلە پوری کوردیی و کلتوروو بەھا جوانەکانی مێژووی خۆیدا بمێنێتەوە ، ئەوەی جێی دڵخۆشکەری بوو لەسەر شاشەی تەلە فیزۆنەکان پەخشی کوردیمان بینی ، لەپاش چەند ساڵێک پەخشی میدیاکان بوون بە پەخشی ئاسمانی ئەمە زیاتر دڵخۆشکەر بوو ، ئیتر ئێمەش وکو میلەتانی تر دەتوانین لە ڕێی دەسەڵاتی چوارەمەوە خۆمان بە جیھان بناسێنین .
چۆن ڕابردوومان ، ئەوزوڵمو زۆر داریانەی بەرامبەری گەلی کورد کراون لەڕێگای میدیاوە پیشان بدەین
ھەرلە کیما بارانی ھەڵەبجەو ئەنفال و کورد بەتەعریب کردن ، چەندین بەندیخانەی وەک ئەمنە سوورەکە بۆ سادە ترین بەھا کانی ئینسانیەت و چەو سانەوەی ئینسانە شۆڕشگێڕەکان، دەستدرێژیی کردنە سەر ئابڕوی خێزانەکانیان گۆڕی بەکۆمەڵ و کۆچ و ڕەو ، ئەمانەو چەندین و چەندان کاری تری نامرۆڤانە بەرامبەر گەلی کورد ، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانیە پەخشی میدیاکان بوون بە پەخشی ڕۆژ ئاوایی و کلیپی بێ مەعنا و دوور لەعادەت و تەقالیدی کوردیی ، دۆبلاژ کردنی زنجیرە بیانی .
کاری گەری میدیا لەسەر کۆمەڵگا
ئەم کارانەی میدیای کوردی بەشێوەیەک کاریی کردۆتە سەر کۆمەڵگا تا ئەو ڕادەیی بەشێک لە خێزانەکان پەرتبوون و لێک ھەڵوەشاندنی لێبکەوێتەوە ، وەک ڕوونە میدیاکان لەم ھەرێمەی ئێمەدا لەلایەن چەند حیزبێکەوە ئاڕاستە دەکرێن ، ھەندێک لەمیدیا بەئاشکرا زمان حاڵی حیزبەکەیانن ، ھەندێکی تریشیان بەناوی میدیای سەربەخۆوە ڕیگلامی بازرگانی و سیاسی دەکات ماکیاج بۆ حیزب دەکات ، لەکاتێکدا ڕوونە ئەو جۆرەش لە میدیا میدیای سێبەرن ، زۆرێک لە میدیاکان بەر نامەی تەرفیھی پەخش دەکەن ، وەک چێژ بڕکێ و نمایشی جل و بەرگ و بەزمی بەزموو چەندەھا بەرنامەی دیکە کە پارە یەکی خەیاڵیان بۆ تەرخان کراوە ، لەکاتێکدا کە بەھەزارەھا ھەژار ھەیە لەم ھەرێمەدا لە سەر سفرەو خوانی بەتاڵەو جل و بەرگی نییە لە بەریاندا لەسەر تەختی شانۆی کوردایەتی باجی بە کورد بوونی خۆی دەدات ، کەچی لە بەرنامەیەکی وەک بەزمی بەزم وەک گاڵتەجاڕی نمایشی چیرۆکەکانی ژیانیان دەکات .
ھۆکاری نیەگەرانی بەرامبەر میدیای کوردی
ئەوەی جێگەی نیگەرانی زیاترە لەم ھەرێمەی سەرەڕای بونی ئەو ھەموو میدیایە کە چەندین کەناڵی ئاسمانی و ناو خۆیی و ، میدیای بینراو بیستراومان ھەیە نەیان توانیوە تا ئاستێکی باش خزمەت بە نەتەوەی کورد بکەن ، سەڕەڕای ئەوەی ئەم میدیانە لە لایەن بەر پرس و سەرکردە گەورە کانی کوردەوە چاو دێری دەکرێن ..
من لێرەوە بە میدیاکان دەڵێم: دەستان خۆش ،! ئەمەیە ئاوڕ دانەوە لەزامە ڕەشەکانی قوور بانیانی ئەم گەلە ، ئاوا کورد بەجیھان دەناسێنن ، تاوەکو قوربانیانی میلەتانی تر ووڵاتێکی سەر بەخۆمان ھەبێت ، ئەوەندە ئەندێشە و کارە ساتمان زۆرە بەشی چەندین ڕۆمان و شیعرو دراما ھەیە ،، لەکۆتادا دەڵێم : دەبوایە میدیا کوردیەکان ھەمیشە باسی ئەندێشەکانی کوردی بکردایە ، تا کەمێک گەنجەکانمان ڕابردووی خۆیان بناسیایە نەک بە شێوازێک کە لە ئەخلاقێت و ڕەسەنایەتی کوردی ولا نرێن.
سەرچاوە : ئاوێنە