دەوڵەتى تورک تاوانێکی دیکەی ژینگەیی لە عەفرین ئەنجامدەدات

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شێراوای عەفرین تاوانی گەورەی ژینگەیی ئەنجامدەدات و بەسەدان داری بەرهەمداری بڕیوەتەوەو لەناوبرد دواتر دەستی بە فرۆشتنى ئەو دارانە کردوە.

ئاژانست فورات نیوز لە زاری سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بڵاویکردەوە، چەتەکانی لیوای حەمزەی دەوڵەتی تورک لە گوندی عەین دارا ٦٥٠ داری هەناریان بڕیوەتەوە.

لە هەواڵەکەدا خراوەتەڕوو، خاوەنی دارەکان هاووڵاتییەکە بە ناوی محەمەد عەلی حەمکرۆ و خەڵکی گوندی گورزێلێیە لەلایەن چەتەکانەوە بڕاونەتەوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا لە ١ی حوزەیران لە گوندی گوڵانی لە ناوەندی شاری عەفرین و ناوچەی ماباتا و ڕاجۆ لانیکەم ٩٠٠ داری زەیتون و میوە براونەتەوە، ئەو دارانەی بڕدراونەتەوە لە بازاڕەکانی عەفرین، عەزاز، ئیدلب و جەرابلۆس فرۆشراون.

دوای داگیرکردنی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، سوپای تورک و چەتەکانی دەستیان کردوە بە تێکدان و وێرانکردنی دارستانەکانی سنوری عەفرین و بە سەدان هەزار داری زەیتون و هەنارو جۆرەکانى دیکەیان بڕیوەتەوە.

 

سەرچاوە : ڕۆژنیوز