دەورانی منداڵیم

گوڵزار فەرەج
یەکێکە لە ڕۆمانە سەرکەوتوەکانی نوسەرو ڕۆمانوسی ڕوسی ناسراو مەکسیم گۆرکی،حمەکەریم عارف کردویەتی بە کوردی،ناونیشانەکە ناوڕۆکی بابەتی ڕۆمانەکە دەدات بە دەستەوە، 
ماکسیم گۆڕکی لەجوملەی ئەو ئەدیب و نوسەرانەیە 
کە شۆرەت و نێو بانگی جیهانگیری هەیەو  لەو ناوەندە ئەدەبی و ڕۆشنبیریەکانی سەرانسەری دونیا ناسراوە،
بەرهەمەکانی بۆزۆربەی زمانی گەلان وەرگێردراوە وەک ڕۆمانی دایک کە لێنین لەبارەیەوە دەڵێت: حەوت ساڵ شۆڕشێ ئۆکتۆبەری پێش خست. گۆرکی لەسەرەتاوە بەکورتە چیڕۆک هاتۆتە مەیدانی ئەدەبیاتەوە باشترین کاری خۆی لەو بوارەدا بەرهەم هێناوە، ئەسپی خۆی چالاکانە تاوداوە ،هەڵبەتە گۆڕکی لەم شۆرەت و نێو بانگەدا کە پەیدای کردوە، 
هەم قەرزارباری هەڵوێستەکانیەتی کە لەسەنگەری میللەتدابوە وهەم  قەرزارباری بەرهەمەکانیەتی کەبەجیهانیان ناساندوە.
گۆرکی کەسێکی لیبڕاڵ سروشت و میهرەبان بوە،لەسەرەتای شۆڕشەوەو تا ئەوکاتەی کەکۆچی دوایی کرد،هەڵوێستی مرۆڤانەی بوەو دانەبڕاوە. 
خزمەتێکی زۆری بە هاوکارەنوسەرەکانی وبە کلتورو ڕۆشنبیری ڕوسی کردوە، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نیە 
چاوپۆشی لە کەم وکوڕی کێماسی هونەری بەرهەمەکانی بکرێت، کە ڕەخنەشی لێگیراوە، دیارە گۆرکی نوسەرێکی فرە بەرهەم وقەڵەم بە بڕشتوپڕکاربوە. 
لە زۆر بواری کەلتورو ئەدەبیدا قەڵەمڕانی کردوە کەهەر یەکێک لەو بوارانە،دەکرێت لێکۆڵینەوەیەکی تێرو تەسەل و سەربەخۆی لەسەر بنوسرێت،
گۆرکی ناوی ئەلێکسی ماکسیمۆڤیچ پشکوفە، لەناوبنەماڵەیەکی نیمچە ناوەندی بچوکدا گەورەبوە، دایکی؟لەبنەماڵەی (خمچی) بو بابی بالیفدور بوو پاشان بو بە بەرپرسی (بارەنداز) کە فەرمانگەیەکی ڕوسی بوە،
دایکی گۆرکی توانای بەخێوکردنی گۆرکی نەبو بە دایک و بابی خۆی سپارد تا بەخێوی بکەن،نەنکی میهرەبان بو بەڵام باباگەورەی پیاوێکی سەختگیرو 
دڵ ڕەق و چاوچنۆک بو،دوای ماوەیەک پێیوابو گۆرکی بارە بەسەریانەوە ئیترکاتی ئەوە هاتوەپشت بە خۆی ببەستێت و
نان بۆ خۆی پەیدا بکات، بۆیە لەتەمەنی یانزە ساڵیەوە دەریکرد ئاوارەی ناو ژیانێکی سەختبوو،
ئیدی گۆرکی کەوتە ژیانێکی سەختەوە دەربەدەرو سەرگەردان بو  سەرانسەری ڕوسیای تەی کردو دەگەڕا بەدوای ناندا،
هەرکارێکی بۆ هەڵبکەوتایە دەیکردو،سڵی لەهیج کارێک نەدەکردەوە، ئەنجامی گەڕان
خەڵکی زۆری ناسی و لەزۆر شوێن ئەمایەوە،بەهۆی جەنجاڵی وسەختی ژیانەوە،خەرمانێکی گەورەی
بۆنوسینی شانۆنامەو  چیڕۆک وڕۆمان ژیاننامەو وتارو  بابەتی جۆراو جۆرلەلا گەڵاڵە بو،
ژیانیکی پڕئەشکەنجەی بردەسەر،زۆر تامەزرۆی خوێندن بو،خوێندنی سەرەتاییو ئامادەیی خوێند،بەڵام لەبەر ئەوەی لەوکاتەدا زانکۆ بەپارە بو نەیتوانی بچێتە زانکۆ،
دواتریش مردنی داپیرەی لەوسەرو بەندەدا هێندەی تر ئاسۆی هیواکانی تەنیلەسۆنگەی چەرمەسەری و ژیانێکی ناکامەوە
ڕەشبینی ژیانی لەلا دروستبو ژیانی لەبەرچاوکەوت،هیوای بەتروسکایی ژیان نەما.لەناچاریدا
هەوڵێکی خۆکوشتن دەدات بەڵام سەرناگرێت،
ڕۆژ دوای ڕۆژ نائومێدیەکەی درێژەی کێشا ئیدی لەوسەرو بەندەدا بەجۆشوخڕۆشێکی زۆرەوە
بوەهەواداری بزافی میللی گەرایی لە روسیا وسەرەتای ئاشنابون بە نوسین وسیاسەت.
گۆرکی لە ڕۆژنامەی (سامارسکایا گازتە) کەوتەکارکردن، یەکەم بەرهەمی بەناوی 
(ماکسیمی تاڵ) بڵاوبوەو هەر لەو ساڵەدا، گۆڕانکاری بەسەر ژیانیدا هات، هاوسەرگیری کرد 
لەگەڵ (یکتریناپاڤلوڤنا) بونە خاوەنی دوو منداڵ. گۆڕکی لە ساڵی 1898 یەکەمین سەرکەوتنی بەدەست هێنا 
نۆبەرەی نوسینەکانی لەژێر ناوی (چیڕۆک و سکێچان) بڵاوبویەوەو
پێشوازیەکی گەرمی لێ کراو سەد هەزار نوسخەی لێفڕۆشرا 
و بوە هۆی سەرەتای پەیدابونی ناوبانگێکی زۆر توانی کەسایەتیه کی ناودار بۆخۆی پەیدا بکات ،دواتر خولیای شانۆی کەوتە سەر 
لەبواری شانۆنامەدا کەوتە نوسین و شانۆنامەی (لەبنی بنەوە)
(مەخۆریشی) نوسی،گۆڕانکاری بەسەر باری دارییداهات، بەهۆی فڕۆشتنی مافی ئیمتیازی بەرهەمەکانیەوە
دەرامەتێکی زۆری دەست کەوت، لەسەرەتاوە یارمەتیەکی زۆری حیزبی سۆشیال 
دیموکراتی دەدا،پاشان حیزبی بوڵشەفیک بەرابەڕایەتی لێنین،سەری هەڵداو هاتە مەیدان،بوە لایەنگری ئەوحزبە گۆرکی جگە لەنوسین 
 هیچ چەکێکی نەبو تا داکۆکی لە خۆی بکات. لەسەر بیرو ڕای سیاسی چەندین جار لەزیندان گیراوەو دورخراوەتەوە
بەڵام زیندان هەرەسی پێ نەهێناوەو ورەی نەڕووخاندوە، چەندین شانۆ نامەو ڕۆمانی نوسیوە لە 
شانۆ نامەی (دوژمنان) کە شانۆ نامەیەکی دژە سەرمایەداریە،دەنگێکی گەورەی دایەوە،
کە دەرهێنەری گەورەی ئەڵمانی (ماکس ڕاینهارت) دوای ساڵێک ئەو شانۆنامەیەی دەرهێناو لەسەر شانۆی 
(کلارینسی بەرلین) سەرکەوتوانە نمایشی کرد. گۆرکی لەکاپری بوو چالاکانە کاری ڕوناکبیری خۆی دەکرد زۆر بەرهەمی بەپێزی نوسی 
لەوانە چیڕۆکی بەناو بانگی (بیست و شەش پیاو کیژێک) و ڕۆمانی (شارەچکۆلەکەی ئوکورف) و ڕۆمانی (ژیانی ماتڤی وکوژمیاکین) پاشان شانۆنامەی (ڤاسلزنوڤا)ی نوسی
کە ئەم شانۆنامەیە باسی دایکێکی دلێرو بەجەرگ دەکات پێدچێت ئیلهامەکەی لەڕۆمانی (دایک)ی خۆیەوە وەرگرتبێت . گۆرکی خەڵاتی (گریبایدۆف)ی
لە مۆسکۆ وەرگرت،هێندەی تر ناسرا دواتریش ڕۆمانی  (دان پێدانان -1908) نوسی کە زیاتر شەقڵ و مۆرکێکی 
مەزەبی لەخۆی گرتبو. گۆرکی خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە فەرهەنگ و کلتور و کەلەپوری ڕۆشنبیری و هونەری ڕووسی کرد
ئەمە جگە لەوەی بوبوە پەناگەو داڵدەیەکی ئارام وکاراوکاریگەر بۆ زۆرێک لە نوسەرانو 
هونەرمەندان و ڕۆشنبیرەکانی سەردەمی خۆی. زۆربەیان
لە سایەی گۆرکیەوە هەم ژیانیان پارێزراو بو هەم درێژەیان بە کارە ڕۆشنبیری و هونەریەکەیان دەدا هەم کارو 
نانێکیشیان دەست دەکەوت،چونکە گۆرکی سەرسەختانە پشتیوانی لێ دەکردن، پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات 
توانی بەشی سێیەمی ژیاننامەی خۆی بەناوی (ڕۆژانی زانکۆم)
بەشی زۆری ڕۆمانە چواربەگیەکەی بەناوی ژیانی (کلیم سامگین) نوسی،کەوێنەیەکی خەمناک و دڵتەزێنی 
ڕۆشنبیرانی ڕوسیایە، تالە18\6\1936 سەری نایەوە، تا ئێستاش لە ڕیزی نوسەرە ناودارەکانی جیهانە.

 

سەرچاوە: galawej