ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا سه‌باره‌ت بهگرژیهكانی بازگه‌ی دێگه‌ڵه داوا له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات، له‌كاتی هه‌ر چالاكیه‌كی مه‌ده‌نیدا خۆیان به‌دوربگرن له‌ده‌ست تێوه‌ردان و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ سكاڵایه‌ك تۆمارنه‌كراوه و و له‌هه‌مانكاتدا نیگه‌رانین له‌هه‌ر گرژی و ئاڵۆزی و بهیهكدادانێك لهههرلایهك ڕوبدات".
له‌سه‌ر گردبونه‌وه گرژیه‌كانی بازگه‌ی نێوان هه‌ولێر-كۆیه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی 9ی (شوبات/2)ی 2025 ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر له‌شاری سلێمانیه‌وه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هاتن بۆ ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی چه‌ند په‌یامێك له‌سه‌ر موچه‌و مافه داراییه‌كانی موچه‌خۆران، دوای گه‌یشتنیان بۆ بازگه‌ی نێوان هه‌ولێر- كۆیه له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی بازگه‌كه ڕێگریان لێكرا كه بێنه شاری هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ئیداره‌ی بازگه‌كه ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه مۆڵه‌تی گردبونه‌وه‌یان نه‌بوه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه".
خۆپیشانده‌ران ویستیان بازگه‌كه تێپه‌ڕێنن توندوتیژی و گرژی دروستبو له‌نێوان هه‌ردولاو چه‌ند كه‌سێك برینداربون
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "دواتر خۆپیشانده‌ران ویستیان بازگه‌كه تێپه‌ڕێنن توندوتیژی و گرژی دروستبو له‌نێوان هه‌ردولاو چه‌ند كه‌سێك برینداربون، گازی فرمێسك ڕژێن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان به‌كارهێنا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سلێمان موحسن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به‌پارێزگاری هه‌ولێره‌وه كرد سه‌باره‌ت به هۆكاری ڕێگه‌نه‌دان به خۆپیشانده‌ران ناوبراو ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك داوای مۆڵه‌تی نه‌كردوه نازانرێت خۆپیشانده‌ران كێن بۆیه به‌پێی یاسای خۆپیشاندان ڕێگه‌یان پێ نه‌داون".
هیچ خۆپیشانده‌رێك ده‌ستگیر نه‌كراوه و بانگ نه‌كراوه بۆ ئاسایشی هه‌ولێر
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، هه‌رله‌هه‌مان ڕۆژدا ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان له‌شاری هه‌ولێر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گردبونه‌وه دوای كه‌متر له‌یه‌ك كاتژمێر به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان كۆتاییان به گردبونهوهكهیان هێنا، هه‌رچه‌ند هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بۆوه كه چه‌ند كه‌سێك دهستگیركرابن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیمێكی تایبه‌تی ده‌سته كه‌پێكهاتبون له‌هه‌ردو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی و په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن سه‌ردانی ئاسایشی هه‌ولێریان كرد له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێره‌وه پێشوازی لێكرا و ڕایگه‌یاند، ""هیچ خۆپیشانده‌رێك ده‌ستگیر نه‌كراوه و بانگ نه‌كراوه بۆ ئاسایشی هه‌ولێر، تیمه‌كانی ئێمه‌ش بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران له‌ئه‌ركدان".
نیگه‌رانین له‌هه‌ر گرژی و ئاڵۆزی و بهیهكدادانێك لهههرلایهك ڕوبدات
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای ڕوداوه‌كانه‌وه به‌وردی چاودێری دهكردو به‌دواداچونی بۆ هه‌ر هه‌واڵێك ده‌كرد له‌و باره‌وه له‌ڕێگه‌ی تیمی تایبه‌ته‌وه، پێویسته بوترێت ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ته‌واو پشتیوانی هه‌ر چالاكی و گردبونه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی ڕێنمایی و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ڕێگایه‌ش به‌مافێكی سروشتی و یاسایی ده‌زانین بۆ داواكردنی مافه‌كان و له‌هه‌مانكاتدا نیگه‌رانین له‌هه‌ر گرژی و ئاڵۆزی و بهیهكدادانێك لهههرلایهك ڕوبدات و هه‌میشه پشتیوانی زمانی دیالۆگ و ئاشتی و ڕێگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین".
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم ده‌شڵێت، "هیچ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و یان بونی حاڵه‌تی ده‌ستگیركردن به‌فه‌رمی نه‌گه‌یشتۆته ده‌سته‌كه‌مان له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و ڕێكخراو لایه‌نێك به‌ڵام ئێمه وه‌ك ئه‌ركی خۆمان به‌رده‌وامین له‌به‌دوا داچون و چاودێریكردنی ڕوداوه‌كان، لێره‌وه‌ش داوا له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان كه له‌كاتی هه‌ر گردبونه‌وه و چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی له‌وجۆره خۆیان به‌دور بگرن له‌ده‌ست تێوه‌ردان و هاندان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆپیشانده‌ران به ڕێگه‌ی یاسایی خۆی و سروشتی خۆی بگاته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار".
سەرچاوە : خەندان