دەستەی ئەدیبانی ڕانیە، كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیری شاری ڕانیە (بەكر ئاڵەیی)، لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی كتێبخانە گشتییەكانی ڕاپەڕین، ساز كرد.
دوای خوێندنەوەی چەند دەقێكی شیعریی لەلایەن شاعیرەوە، هەریەك لە ئەدیب و نووسەران ئیسماعیل ڕاجی و مامۆستا عومەر میراودەلی و مامۆستا ئەحمەد زەكی و هەمزە گوڵانی، ڕانانێكیان بۆ دەقەكانی شاعیرو شیعر بەشێوەیەكی گشتی پێشكەش كردو كۆڕەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.
سەرچاوە: galawej