د.توانا
- پارتێکی بەناو دیموکراتی باشوور ڕازی بووە بە دەستاو دەستکردنی دەسەڵات بەم مەرجانە :
- سەرۆکی حکومەت دەبێ کوڕی سەرۆکی پارت بێت
- وەزیری ناوخۆ ونەوت دەبێ دەروێشی خۆیان بێت
- بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە کە کاری (وەزیری دەرەوە )دەکات .دەبێت موتەرجمێکی موعتەبەری سەرۆک بێت..!
- وەزیری بەڕوبەحر( سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ) دەبێ دەرویشیکی دەڕوی کوڕی سەرۆک بێت.
- جێگری وەزارەتەکانی کە گشتیان ئەبێت لەپارتەکەی کوڕی سەرۆک بێت .
تێبینی: 1- ( لەم وەزارەتانە جێگر هەمان دەسەڵاتی وەزیری هەیە ! )
2- گرنگ نیە کێ دەبێت بەسەرۆکی پەرلەمان بەڵام بۆی نییە هیچ وەزیرێک لەپارتەکەی سەرۆک بانگ بکات بۆ پەرلەمان
3-جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەمان دەسەڵاتی سەۆکی پەرلەمانی هەیە
(کێ حەزی لەپیازە ...فەرموو ئەوە پیاز، کێش حەزی لەمۆزە فەرمو ئەوە پیاز..! )
ئەوەی ڕازی نیە بەم دیموکراتیە خائنە !
بادەستی بکاتەوە بۆدە داری مزر ..